گفتوگۆ: سه‌ڵاح سالار
ده‌ركه‌وتنی هه‌ڵوێسته بوێرانه‌كانی ئه‌ردۆگان و سیاسه‌ته راشكاوانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل و كه‌وتنه سه‌رپێی بڕیاره‌كانی توركیا له به‌رانبه‌ر بڕیار‌و پرۆژه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، خه‌ونی عوسمانییهكی نوێی هاوچه‌رخی وه‌ده‌رخست له ئه‌دای كار‌و پلانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیادا، بۆ قسه‌و باسی زیاتر له‌و چواچێوه‌یه‌دا ئه‌م گفتوگۆیه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رێز (مامه‌ند رۆژه) پسپۆڕ له سیاسه‌ت و كاروباری توركیادا ئه‌نجام دا.
+ ئه‌و فاكته‌رانه چین وایان له ئه‌ردۆگان كردووه له دۆخی ئێستای شاری غه‌ززه‌دا ده‌ستوه‌ردان بكات، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌و شاره له رووی جوگرافیاوه سه‌ر به وڵاته‌كه‌ی ئه‌و نییه؟
ـ راستییه‌كه‌ی ئه‌و كێشانه هی ئێستا نین، به‌ڵكو ریشه‌كه‌ی بۆ به‌ر له چوار پێنج ساڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له توركیا ئاڕاسته‌یه‌كی نوێی سیاسیی ده‌ركه‌وتووه، كه پێیان ده‌وترێت عوسمانیی، یان عوسمانییه نوێیه‌كان، ئه‌مانه پڕۆژه‌یه‌كی نوێیان پێیه و له ئه‌نجامی شكست و ئیفلاسی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له توركیا هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانه‌كه‌وه، خۆت ده‌زانیت ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له توركیا و له وڵاتانی عه‌ره‌بییش ئیفلاسی كرد، له ناو كوردستانیشدا هه‌ر شكستی هێناوه، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بوارێكی به‌رته‌سكی هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێمه شارستانییه‌تێكی گه‌وره و به‌رفراوانترمان هه‌یه كه هه‌زار ساڵ زیاتره پێكه‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌ویش شارستانییه‌تی ئیسلامه مه‌به‌ستم ئیسلام وه‌ك ئایینه‌كه‌یه نه‌ك ئیسلامیی سیاسیی، ئه‌م پڕۆژه‌یه پارتی دادوگه‌شه‌پێدان هێناویه‌ته ئاراوه، ئه‌سڵه‌ن سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پارته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌ش جار كوده‌تای به‌سه‌ردا كرا، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتن به سه‌ریدا، سه‌ركه‌وتنی دادوگه‌شه‌پێدان تۆ ده‌توانیت له یه‌ك وشه‌دا كۆی بكه‌یته‌وه، ئه‌ویش شكستی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه، ئێستا ئه‌وان سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ناوه‌كییان له‌سه‌ر ئه‌وه داڕشتووه، له سیاسه‌تی ناوه‌وه ده‌یانه‌وێت توركیا له سیاسه‌تی وڵاتێكی تاكه نه‌ته‌وه تێپه‌ڕێنن و بیكه‌نه وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه و فره شوناس، له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شدا پێشتر ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كێشه‌ی زۆری بۆ دروست كردن به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یۆنان، قوبروس، ئه‌رمینیا سوریا، عێراق و كورد، ئێستا پرۆفیسۆر داود ئۆغڵو كه داهێنه‌ری پڕۆژه‌ی عوسمانیی نوێیه له كتێبه نوێیه‌كه‌یدا بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به ناوی (سفر پرۆگرام) یانی گه‌یاندنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ دراوسێكاندا به ئاستی سفر، چۆن له ناوه‌وه ده‌ستیان به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كردووه‌و له ئاستی ده‌ره‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ دراوسێكاندا كێشه‌كانیان سفر كردووه‌ته‌وه، له نه‌وه‌ده‌كاندا (شیمۆن پیرێز) كتێبێكی نووسی باسی له فراوانبوونی ئیسرائیل كردبوو تا سوریا و شام، پارتی دادوگه‌شه‌پێدانیش له به‌رانبه‌ر ئه‌واندا پڕۆژه‌یه‌كی به‌رفراوانی پێیه، چونكه توركه‌كان له شارستانییه‌تی ئیسلامییدا نزیكه‌ی (500) ساڵ باڵاده‌ست بوون، له مسیر باڵاده‌ست بوون، له هیندستانیش نزیكه‌ی (300) ساڵ باڵاده‌ستبوون، ئه‌مانه ئایینی ئیسلامیان گه‌یاندووه‌ته ئیندۆزیا بۆیه ئه‌مانه خۆیان به رابه‌ری ئه‌و شارستانییه ده‌زانن، ئێستا پڕۆژه‌یه‌كیان پێیه به ناوی عوسمانیی نوێ و ده‌یانه‌وێت له چوارچێوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كورتی بكه‌نه‌وه، بۆیه به‌جۆرێك له جۆره‌كان خۆیان به ركابه‌ری ئیسرائیل ده‌زانن، ماوه‌یه‌ك ویستیان ئه‌و رۆڵه‌ی خۆیان له رێگه‌ی ناوبژیوانییه‌وه له نێوان سوریا و ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و ئیسرائیل بگێڕن، به‌ڵام ئیسرائیل قه‌بووڵیان نه‌بوو وتیان توركیا به بێلایه‌ن نازانین توركیا بۆخۆی تهرهفێكه ویستیان ئه‌و رۆڵه بده‌ن به فه‌ڕه‌نسییه‌كان له‌جیاتی توركیا، له ساڵی 2008 پاش لێدانه‌كه‌ی غه‌ززه كێشه‌كان ته‌واو زیادی كرد دوای ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی شیمۆن پیرێز باسه‌كه‌ی كرده‌وه‌و به تیرۆری له قه‌ڵه‌م دا، ئه‌ردۆگانیش قسه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد كه دوایی بووه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی سیاسیی(وان مینیك) یه‌ك ده‌قیقه وتى: له‌وكاته‌وه كێشه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دروست بووه چونكه ئیسرائیل توركیا به ركابه‌ری خۆی ده‌زانێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا له مه‌سه‌له‌ی غه‌ززه‌دا هه‌ڵوێستێكی به پره‌نسیپی هه‌یه و ده‌شێت بۆ سیاسه‌تی ناوه‌كی به‌كاری بهێنێت، چونكه كارته ئیسلامییه‌كان له ناوخۆی توركیا به كێشه‌ی فه‌له‌ستین حه‌ساسن، ده‌یانه‌وێت وه‌ك پاڵه‌وان له پشتی دۆزی فه‌له‌ستینه‌وه دیاربن و بیشیكهنه پره‌نسیپ، له كێشه‌ی چه‌كی ئهتۆمییشدا ئه‌وان وتیان: ئیسرائیل كه خۆی چه‌كی ئه‌تۆمیی هه‌یه چۆنچۆنی داوا له وڵاتانی دیكه ده‌كات نه‌یانبێت؟ هه‌روه‌ها ئیسرائیل چۆن ده‌بێت داوا له وڵاتان بكات ببنه ئه‌ندام له په‌یمانی (N.P.T) له كاتێكدا خۆی ئیمزای نه‌كردووه، ئه‌مجۆره سیاسه‌تانه‌ی توركیا فشار بۆ ئیسرائیل ده‌هێنێت و به‌ڕاستی گرمۆڵه‌ی كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه هۆكاره‌كان بۆ ئه‌م سیاسه‌تانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه باسم كردن.
+ ئه‌و حساباته‌ی رۆژئاوا به تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ توركیای ده‌كه‌ن هۆكاری چییه، چونكه ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی توركیا كردویه‌تی له كه‌سی دیكه‌یان قه‌بووڵ نه‌كردووه؟
ـ تۆ سه‌یری كه‌ژاوه‌ی كه‌شتییه‌كان بكه له (32) وڵاته‌وه به‌شداریی تێدا كراوه، ئیسرائیلییه‌كان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی په‌لاماری كه‌شتیی (ماڤی مه‌رمه‌را)ی توركیایان دا و (9) كه‌سیان تێدا كوشت، ته‌نانه‌ت ناتانیاهۆ وتی ئه‌وانی تر ئاشتیخوازن، به‌ڵام ئه‌مانه پڕۆژه‌یه‌كی نهفرهتیین، به‌مه‌ش هه‌موو یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و جاڕنامه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤیان پێشێل كرد، ئێستا ئه‌مریكا له تێستێكی راستگۆییدایه به‌رانبه‌ر به چه‌كی ئه‌تۆمیی و مافه‌كانی مرۆڤ و گه‌مارۆی غه‌ززه، كه به هه‌موو پێوانه‌یه‌كی مرۆیی مه‌حكوومه، ئایا ئه‌مریكا له‌و تێسته‌دا ده‌رده‌چێت؟ ئایا ده‌توانێت ئیسرائیل ریسوا بكات؟ خۆت ده‌یبینیت له سیاسه‌تی راستگۆییدا سه‌ركه‌وتوو نابێت.
+ هه‌واڵێكم خوێنده‌وه كه ئه‌ردۆگان بیر له‌وه ده‌كاته‌وه خۆی بچێت بۆ غه‌ززه، ئۆباماش په‌یوه‌ندیی پێوهكردو داوای لێ‌كرد ئه‌و بڕیاره نه‌دات، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌و حساباته گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مریكا بۆ توركیای ده‌كات له‌به‌ر پێگه‌ی توركیایه له نێوده‌وڵه‌تییدا، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دراوسێیه‌كی كاریگه‌ری عێراقه‌و ئایینده‌ی ئه‌مریكای پێوه به‌ستراوه؟
ـ توركیا پازده‌هه‌مین وڵاتی ئابووریی جیهانه، ساڵبه‌ساڵ مهوداكهش ده‌بڕێت، وڵاتێكی پێشكه‌وتووی ئابووریییه، ئه‌زموونێكی نوێ له توركیادا خه‌ریكه دێته ئاراوه كه پردێكی دروستكردووه له نێوان هاوچه‌رخبوون و رهسهنبووندا (المعاصرة و الاصالة) بۆیه توركیا ئێستا قسه‌ی خۆی هه‌یه ئه‌وكاته نه‌ما هاوپه‌یمانی ناتۆ و ئیسرائیل بێت هه‌رچی ئه‌وان بیڵێن جێبه‌جێی بكات، ئێستا قسه خۆی هه‌یه و خاوه‌نی بڕیاری خۆیه‌تی، به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له كوێ پێویست بكات ده‌ڵێن: نا، له‌كوێش پێویست بكات، ده‌ڵێن: به‌ڵێ، ئێستا له وڵاتانی عه‌ره‌بییشدا ئه‌ردۆگان بووه به سیمبوولێك، ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه ئاڵای توركیا ده‌فرۆشرێت ئه‌وه‌نده ئاڵای فه‌له‌ستینیش نافرۆشرێت، ئه‌مه‌ش شۆڕبوونه‌وه‌ی توركیایه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له رووی ئابووریی و جیۆپۆله‌تیكه‌وه چه‌ند گرنگه، بۆ هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌وتن و ئاشتیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌وشێوه‌یه گرنگه، بۆ ئه‌مریكاش گرنگه، به‌رێز فه‌تحوڵڵا ئه‌فه‌ندی (فه‌تحوڵڵا گوله‌ن) رابه‌ری ته‌ریقه‌تی نوور كه ئێستا بڕبڕه‌ی پشتی راگه‌یاندن و بۆرسه و ئابووریی توركیا و به‌شێكیش له وڵاتانی عه‌ره‌بیی به ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه هه‌ڵوێستێكی جیاوازی هه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ردۆگانه‌وه كه كه‌س پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد، ئه‌و وتی: ده‌بوو هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكردایه، نه‌ده‌بوو سه‌روه‌ریی ئیسرائیلیان بشكاندایه، دوو ئه‌گه‌ریش هه‌یه، یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئیسرائیل داوای لێبوردن بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی ببێته‌وه و دۆخه‌كه‌ش هێدی هێدی خاو ببێته‌وه. دووه‌م: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه حكومه‌تی سێبه‌ر له ئیسرائیل و ئه‌مریكا ته‌حه‌ممولی ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه‌ی توركیا نه‌كه‌ن، توركیا له لایه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندی خۆش ده‌كات و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رازیل كه له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا جمجووڵی هه‌یه، یانی توركیا له ئاستی گڵۆباڵ و نێونه‌ته‌وه‌ییدا خه‌ریكه رۆڵ ده‌گێڕێت، له كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا قسه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌گه‌ڵ سوپادا رێكبكه‌ون كوده‌تایه‌ك به‌سه‌ر ئه‌ردۆگاندا بكه‌ن، یان له هه‌ڵبژاردندا كارێك بكه‌ن (جه‌هه‌په و مه‌هه‌په) پێكه‌وه رێك بكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه له ئه‌كه‌په (دادوگه‌شه‌پێدان) ببه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌رێكی لاوازه، ئه‌مانه له ئارادان و ئه‌مریكاش گرنگیی به توركیا ده‌دات بۆیه پێموایه ده‌چنه سه‌ر سیناریۆی یه‌كه‌م.
+ بۆچوونێك هه‌یه توركیا له سیاسه‌تێكی دیكه‌وه ده‌یه‌وێت فشارێكی ده‌سته‌به‌ندی له رێگای وڵاتانی ئاسیاوه بۆ سه‌ر ئیسرائیل دروست بكات، ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی ئێستا له توركیا هه‌یه ئه‌و خاڵه له ئهجێنداكهیدا هه‌بێت، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دا كۆكیت؟
ـ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و (22) وڵاته كۆبوونه‌وه‌ی متمانه‌و ده‌ستپێشخه‌ری ئاساییش له ئاسیادا كه (9) سه‌رۆك وڵات تێیدا به‌شداربوون، ئه‌م فشارانه هه‌یه توركیا به شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌گه‌ڵ رووسیا سیاسه‌ت ده‌كات، بهشێوهیهكیدی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیی سیاسه‌ت ده‌كات، ئه‌م توركیایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فشارێكی زۆری هه‌یه بۆسه‌ر ئیسرائیل له‌هه‌مانكاتدا هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه، من پێشبینی ده‌كه‌م فشاره‌كانی بۆسه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت، شارستانییه نوێیه‌كان، هێزه گه‌وره‌كان كه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ قه‌زیه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سومبولێكدا ده‌توانن پێناسه به خۆیان ببه‌خشن، من پێموایه ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت دۆزی فه‌له‌ستین بكاته ناسنامه‌ی سه‌ركه‌وتنی خۆیان، بۆچوونم وایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌وجۆره ده‌توانن سه‌ربكه‌ون، له وڵاتانی عه‌ره‌بییدا ئه‌ردۆگان وه‌ك قاره‌مان خۆی ده‌رده‌خات پێموایه فشاره‌كان بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت تا گه‌مارۆكه له‌سه‌ر غه‌ززه لاده‌به‌ن.
+ لێره‌دا بۆچوونێكی دیكه هه‌یه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان هێنده مرۆڤدۆسته بۆ دۆزی غه‌ززه، ئه‌ی بۆچی له ئاستی كورددا وانییه، بۆچی توركیا تۆپباران و موشه‌كبارانی كوردستانی باشوور ده‌كات و كێشه‌ی كوردستانی باكوور چاره‌سه‌ر ناكات؟
ـ خۆی (پارادۆكس) ناته‌باییه‌ك هه‌یه له سیاسه‌تی پارتی دادوگه‌شه‌پێداندا، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه، ئێمه كه باسی سیاسه‌تی حزبێك ده‌كه‌ین لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤیشی هه‌یه ئه‌مه له هه‌موو هێزێكدا بوونی هه‌یه، یه‌كێك له نێگهتیڤییهكانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ئه‌و پارادۆكسه‌یه، وه‌نه‌بێت هیچیش بۆ كورد نه‌كرابێت، به‌ڵكو شتی زۆریش كرا، زۆر شتیان گۆڕیی، پڕۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراسیی و پڕۆژه‌ی برایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی كه كاریشیان كرد بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد، به‌ڵام له‌وێدا پڕژهكه شكستی هێنا كه (34) ئه‌ندامی (p.k.k) گه‌ڕانه‌وه بۆ توركیا، ئاله‌وێدا وه‌ك توركه‌كان خۆیان وتیان پڕۆژه‌كه جه‌ڵته لێیدا چونكه ئه‌ردۆگان سه‌رمایه‌یه‌كی باشی به‌خه‌رج دابوو تا ئه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نیازپاكیی توركیا بۆ كێشه‌ی كور پیشان بدات، به‌ڵام كاره‌كه پێچه‌وانه‌بووه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات)ی ئه‌وكات پێشوازییه‌كی گه‌وره‌یان لێ‌كردن، ده‌یانهه‌زار كه‌س له (سلۆپی) پێشوازییان لێ‌كردن ئه‌وانه هه‌ر به به‌رگی گه‌ریلاییه‌وه رۆشتبوونه‌وه بۆ توركیا، تۆ خۆت ده‌زانیت به‌رگی گه‌ریلایی سومبوولی به‌رگرییه به‌رانبه‌ر به توركیا، به‌و مه‌راسیمه گه‌وره‌یه به‌ڕێیان كردن بۆ جه‌زیره‌و پاشان بۆ دیاربه‌كر ئه‌مه‌ش توركه نه‌ژادپه‌رسته‌كانی توڕه‌كرد و خهڵكییان لێ وروژێنرا، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر سیاسه‌تی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان، بۆیه بینییان له‌و راپرسییانه‌دا كه كراون كێرڤی ده‌نگه‌كانیان زۆر دابه‌زییوه، ئه‌وانیش مه‌ترسییان لێ نیشت، چونكه لۆژیك نییه پارتێكی گه‌وره كه ساڵێكی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌نگه‌كانی خۆی له كیس بدات، ئه‌مه‌ش پارادۆكسه‌كه بوو بۆیه پرۆژه‌كه‌یان راگرت، نه‌ك وه‌ستاندیان، وه‌ك سیاسه‌ت باسی لێوه‌ده‌كه‌ن به‌ڵام وه‌ك كردار كاری بۆ ناكه‌ن، ئێستا خستویانه‌ته چوارچێوه‌ی گۆڕینی ده‌ستوور، پاكه‌تی گۆڕانكاریی ده‌ستووریش كراوه ته‌نیا یه‌ك دوو مادده‌ی نه‌بێت هه‌مووی په‌سه‌ند كراوه‌و سه‌رۆككۆماریش ئیمزای له‌سه‌ر كردووه به‌ته‌مان بیخه‌نه ریفراندۆمه‌وه، له رۆژی دوازده‌ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ كه ساڵوه‌گه‌ڕی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی 12ی ئه‌یلوولی 1980یه ریفراندۆمی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌و راپرسییه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن و خه‌ڵكی ده‌نگیان پێ بدات پێموایه دوای ریفراندۆم پرسی كرانه‌وه‌ی دیموكراسیی دێننه‌وه به‌رباس، ئه‌مه‌ش به‌ستراوه به ههڵیژاردنهكهی 2011، تێڕوانینم وایه دادوگه‌شه‌پێدان پرسی كورد چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو به‌كاری ده‌هێنێت بۆ سیاسه‌تی ناوخۆیی، بۆیه چاره‌سه‌ری ناكات چونكه هه‌ڵبژاردن نزیكه‌و نایه‌وێت ده‌نگه‌كانی ئانادۆڵ بۆ پرسی كورد له‌ده‌ست بدات، به‌ڵام ناشیه‌وێت كێشه‌ی كورد پشتگوێ بخات، پرۆژه‌كانی ئێستا ناخاته روو به‌ڵام ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی 2011 سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن بۆچوونم وایه له دوای ئه‌وه پڕۆژه‌كه‌یان ده‌خه‌نه‌وه گه‌ڕ.
+ پێتوایه ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر غه‌ززه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت، چونكه وادیاره ئه‌ویش گه‌مارۆیه‌كی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تیی خستووه‌ته سه‌ر ئیسرائیل؟
ـ مه‌به‌ست له‌م هه‌وڵه‌و باسه‌كه‌ی ئێمه حه‌ماس نییه، به‌ڵام خۆ له ئه‌نجامدا ملیۆنێك مرۆڤ له‌وێ ده‌ژیین، گه‌مارۆدانی ملیۆنێك ئینسان له‌كه‌یه‌كی ره‌شه بۆ ویژدانی مرۆڤایه‌تی، كوشتنی رۆژانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی رۆژانه له تونێله‌كاندا كه خۆراك ده‌گوازنه‌وه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی و تووشبووونی منداڵان به به‌دخۆراكیی له‌كه‌یه‌كی ره‌شه بۆ مرۆڤایه‌تی، ئه‌مه وای كردووه رۆژبه‌رۆژ ئیسرائیل گۆشه‌گیر ببێت، توركیا ئیسرائیلی گۆشه‌گیر كردووه، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل سه‌ركه‌وتووه، له ئێستادا توركیا ئیسرائیلی گرمۆڵه كردووه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه گه‌مارۆكه كۆتایی پێدێنێت؟ وای بۆ ده‌چم تا ده‌سته‌ڵاتی (ناتانیاهۆ) كۆتایی پێ نه‌یه‌ت، گه‌مارۆكه‌ش كۆتایی نه‌یه‌ت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌گه‌مه سیاسییه‌كانی ناو ئیسرائیله‌وه هه‌یه و ئایا ناتانیاهۆ تاكه‌ی ده‌توانێت له‌و گه‌مه‌یه به‌رده‌وامبێت؟
لێدوانێک بنووسە