كورد و دۆزینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@hotmail.com
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گۆڕانێكی گه‌وره‌ی له نه‌خشه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌دا هێنایه گۆڕێ كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوتر نه‌یكردبوو، به‌جۆرێك ریزبه‌ندیی حزبه‌كانی ئاڵوگۆڕ كرد، ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردن داری دا به رۆحی ئه‌و حزبه زلهێزانه‌دا كه پێیان وا نه‌بوو چرای چاه‌رنووسیان به‌و جۆره روو له كزیی بكات، له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ده‌نگه‌كان، گه‌وره به‌رپرسه‌كان له پێش حزبه‌كانی دییه‌وه هاواریان لێ به‌رزبووه‌وه. بۆیه ده‌كرێت بڵێن موعاده‌له‌ی سیاسیی و كڵافه‌ی نه‌خشه‌ی وڵاتانی دیكه‌یشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
عێراق و لیسته‌كانی
چوار لیستی گه‌وره له عێراقدا قوت بووه‌ته‌وه، كه بریتیین له: لیستی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیران، لیستی عێراقییه‌ی تێكه‌ڵ له شیعه‌ی عه‌لمانی و سوننه‌ی شۆڤینی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ییاد عه‌للاوی یه‌كه‌مین سه‌رۆكوه‌زیرانی پاش رووخانی سه‌ددام و سه‌رۆكی حزبی ویفاقی نیشتمانیی عێراقیی، لیستی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراقی كه عه‌ممار حه‌كیم و عادل عه‌بدولمه‌هدی دوان له پیاوه گه‌وركانی ئه‌و لیسته‌ن، لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی كه سه‌رۆكی دیاریكراوی نییه. ئه‌مه جگه له لیستی ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی كوردستان كه هه‌رسێ لیستی: گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كورسییان به‌ده‌ست هێناوه. ئێستا كێبه‌ركێ بۆ سێ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و كۆمار‌و په‌رله‌مان، سه‌ری هه‌ڵداوه.
عێراق و هه‌ژموونی وڵاتان
عێراق به كوردستانیشه‌وه به‌ده‌رنییه له هه‌ژموونی داگیركه‌ره‌كانی (هاوپه‌یمانان) و وڵاتانی دراوسێی، ئه‌و هه‌موو داوه‌ی بۆ عێراق نراوه‌ته‌وه ده‌ربازبوون لێی هه‌روا ئاسان نییه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتان و لایه‌نه‌كان تێكه‌ڵی و نزیكییان له یه‌كه‌وه هه‌یه، به‌ڵام كاریگه‌ریی هه‌ر یه‌كه له ئه‌مریكاو ئێران له‌پێشی هه‌موویانه‌وه‌یه‌و پاشان توركیایش به دوای ئه‌واندا، ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رنجانه به وردی و به هه‌ند وه‌ر بگرین سه‌ره‌داوێكمان ده‌داتێ. ساڵی رابوردوو كاتێك تاڵه‌بانی نه‌خۆشبوو رووی له ئه‌مریكا كرد، تاریق هاشمییش بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی رووی له توركیا كرد و عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیمیش له نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه تا مردنیشی هه‌ر له تاران چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرا.
بێگومان ئه‌مریكا كه لای هێندێك داگیركه‌رو لای هێندێكی دیكه رزگاركه‌ری عێراقه، به‌هه‌ردیوێكدا ئه‌و جیاوازییه راست ببێته‌وه وه‌ك یه‌ك وایه، له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا خۆی به خاوه‌نی عێراق ده‌زانێت و ناخوازێت به ئاسانییش له ژێرچنگی ده‌ربچێت، ئێرانیش خاوه‌نی دووه‌می عێراقه و گه‌لانی عێراق به نیوه‌ناچڵ خاوه‌نی سێیه‌می وڵاته‌كه‌یانن، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ته‌نیا به‌هێز خاوه‌نی عێراق بێت، ئه‌وا ئێران به شێوه‌یه‌كی دیكه‌یه، تاوێك به خۆشه‌ویستیی (ولا‌و) و تاوێكی دی به هه‌ژموون و پاشانیش به هێز و فشار، چونكه له‌سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی به‌عسدا گه‌وره‌ترین پشتیوانی ئۆپۆزیسیۆن بووه، به‌تایبه‌تی بۆ كورد‌و شیعه په‌ناگه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو، توركیایش جیرانێكی دیكه‌یه كه زیاتر له دۆسێی شاری كه‌ركووك و توركمانه‌كان ده‌ستێوه‌ردانی هه‌یه، له ناوچه‌كانی دیكه نه نفوزی هه‌یه‌و نه كاریگه‌ری، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ستیاریی شاری كه‌ركووك كه به عێراقێكی بچكۆله چوێنراوه و كاریگه‌رییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌یشی ناكرێت حسابی جددی بۆ نه‌كرێت چونكه له‌لایه‌كه‌وه دراوسێی موسڵه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه حزبێكی ئیسلامیی سوننی فه‌رمانڕه‌واییه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ سوننه‌كانی عێراقیش په‌یوه‌ندییه‌كی توندتر ببه‌ستێت، بۆیه رۆڵی ئه‌ویش جێگه‌ی حساب بۆكردنه.
ئه‌وه‌ی زیاتر له نێو رووداوه‌كاندا بروزی كردووه، گره‌وی وڵاتانه له‌سه‌ر خاكی عێراق، به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و ئێران بازووی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌و ململانێی چاره‌نووسیان له‌سه‌ر زه‌وی و گه‌لی عێراق ماوه‌ته‌وه، پێشتر له رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه ئێران پایه‌یه‌كی قایمی هه‌بوو، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له رێگه‌ی لیستی عێراقییه‌وه به رۆژئاوا‌و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و سوننه‌كانی عێراق توانییان پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره به نفوزی ئێران بكه‌ن، له‌به‌رانبه‌ریشدا ده‌نگی خۆیان بێننه پێشه‌وه، به‌ڵام ئایا سه‌ره‌ئه‌نجام ده‌توانن به‌ڕه‌كه له ژێر پێی ئێران ده‌ركێشن؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه جارێ بێوه‌ڵامه.
لیسته‌كان و هاوپه‌یمانیكردن
شیعه ئیسلامییه‌كان خاوه‌نی دوو لیستی گه‌وره‌و زۆر نه‌یارو به‌گله‌یی له یه‌كترن، سوننه‌ش په‌رته‌وازه‌و هه‌ندێكیش به‌شداری باڵا له لیستی عێراقییه‌ی عه‌للاوییدا، كوردیش چوار لیستی ناته‌با، ئا له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا كه به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان و گره‌كردن له‌سه‌ر به‌ختی گه‌لانی عێراق هاتووه‌ته گۆڕێ و لیسته‌كان له جموجوڵی هاوپه‌یمانیكردندان، چونكه هیچ لیستێك ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌های نییه تا به ته‌نیا حكومه‌ت پێكبێنێت، بۆیه له‌لایه‌ك سه‌روسه‌كوتی كۆمیسیۆن ده‌كوتنه‌وه‌و له‌لایه‌كی دی له خه‌می كورسییه‌كاندان، لێره‌دا له چه‌ند ریانێكی هه‌ستیارو ناسك و مه‌ترسییدارداین، هاوپه‌یمانییكردنی ئه‌مجاره وه‌ك رۆشتن به ناو كێڵگه‌ی میندایه، خوێندنه‌وه‌ی ورد و نه‌فه‌س درێژییه‌كی باشی ده‌وێت، بارودۆخی ناوچه‌یه‌ك تا ناوچه‌یه‌كی دیكه جودایه، ره‌وشی جوگرافیای هه‌ر لیستێك كاریگه‌ری زیاتری به‌سه‌ر هیواو حه‌زه‌كانیدا هه‌یه‌و هیچ لیستێك نا‌توانیت به بێ ره‌چاوكردنی ئه‌و سنووره‌ی نفوزی خۆی تێدایه به‌رنامه‌كانی جێبه‌جێ بكات و زۆرجاریش ناچاریش ده‌بێت ده‌ست بخاته نێو ده‌ستێكه‌وه كه له‌بری ته‌وقه‌كردن حه‌ز به بڕینی ده‌كات، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌رژه‌وه‌ندی ته‌حكوم به‌سه‌ر هیوایه‌ته‌كاندا ده‌كات به تایبه‌تی له وڵاتێكی بێخاوه‌نی وه‌ك عێراقدا.
كورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه، ئایا كورد چۆن ماڵه شپرزه‌كه‌ی خۆی رێكبخاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ كێدا هاوپه‌یمانیی ببه‌ستێت؟ ئه‌مه‌ش پرسیارێكی ئاڵۆزه و وه‌ڵامه‌كه‌یشی دژواره، له روانگه‌ی لیستی هاوپه‌یمانیی عه‌لمانییه‌وه بێگومان مه‌یلیان به‌لای لیسته‌كه‌ی عه‌للاوییدایه، به‌لام لێره‌دا گرفتی گه‌وره‌یان له پێشه، یه‌كه‌م: ئه‌و لیسته سیخناخه به عه‌ره‌بی شۆڤینی سوننی، زۆرجار ئیسلامییه‌كانیشیان هه‌مان رای عه‌لمانییه‌كانیان هه‌یه به‌رانبه‌ر به دۆزی كورد، هه‌ر له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا هه‌ڵوێستی خۆیان راگه‌یاند كه كورد مافی نییه نه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و نه په‌رله‌مانیشی هه‌بێت، هه‌رچه‌نده دوایی لێی په‌شیمان بوونه‌وه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه وته‌ی دڵیانه و له وتنی‌دا په‌له‌یان كرد. دووه‌م: كوردستان هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران و هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌وه وه‌ك چه‌ترێك ده‌بینرێت، ئه‌مه واقیعه‌و نكوڵی ناكرێت. سێیه‌م: شیعه‌كان به تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی و خانه‌واده‌ی ئه‌لحه‌كیم دۆستی كوردن و ئه‌وان نزیكترین لایه‌ن و پێكهاته‌ی عێراقن له كورده‌وه. بۆیه به‌رژه‌وه‌ندی كورد له‌وه‌دایه كچی خۆی نه‌كات به قوربانی كوڕی خه‌ڵك.
به‌ڵام گرفتێك لێره‌دا هه‌یه ئه‌ویش ساردوسڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی بارزانی و مالیكییه، كه ناكرێت ئه‌مه‌ش به‌كه‌م بگیرێت، به‌ڵام له‌كۆی ئه‌نجامه‌كه‌دا دانوویان له‌گه‌ڵ مالیكی باشتر ده‌كوڵێت تا سوننه‌كان، ئینجا لێره‌وه خاڵی جه‌وهه‌ریی دۆزی كورد سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئایا كام پۆست بۆ كورد باشتره؟ بێگومان به نیسبه‌ت خودی تاڵه‌بانییه‌وه سه‌رۆككۆماری باشتره چونكه كه‌سایه‌تی ئه‌و دیار ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها بارزانییش به نه‌بوونی تاڵه‌بانی لێره سوودمه‌نتره، به‌ڵام بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ئێمه خاوه‌نی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ین و ده‌بێت پێداگریی له پۆستێك بكه‌ین كه كارا بێت، نه‌ك پۆستێكی ته‌شریفاتی و ره‌مزی، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ كورد سوودمه‌نترو گونجاوتره، ئالێره‌دا ئه‌ركی لایه‌نه‌كانه قسه‌یان یه‌كبخه‌ن و ئه‌و متمانه‌یه‌ی جه‌ماوه‌ر پێیداون به ئه‌مانه‌ته‌وه كاری پێ بكه‌ن.
لایه‌كی دیكه‌ی لیسته‌كان دوو هاوبه‌ندییه گه‌وره‌كه‌ی شیعه‌كانه، ئه‌م دوانه ناكۆك و ناته‌بان، به‌ڵام له‌ترسی قایمیبوونی جێپێی سوننه‌كان، كه‌وتنه‌وه وتووێژ‌و مشورخواردنی كاروبای خۆیان، ئه‌وان دوو ئامۆژگاریكه‌ری ژیر‌و به ئه‌زموونیان هه‌یه، كه ئێران و مه‌رجه‌عه گه‌وره‌كه‌ی عێراقیان (سیستانی)یه، بۆیه ده‌ستیان له نێو ده‌ستی شیعه‌یه‌كی ئیسلامیی پێباشتر له شیعه‌یه‌كی عه‌لمانی سه‌ر به بلۆكی رۆژئاوا و كۆمه‌ڵه سوننه‌یه‌كی توندڕه‌و، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ته‌ره‌فه‌ی خۆیان سته‌میشی لێ كردبن، بۆیه وتووێژه‌كانی تاڵه‌بانی و مالیكی و عه‌مار حه‌كیم ئه‌و راستییه روون ده‌كه‌نه‌وه، پێشتریش بارزانی به توندی به‌گژی هاشمییدا چووه‌وه كه هاشمی له‌سه‌ردانیكردنی بۆ كوردستان په‌شیمان بووه‌وه‌و عه‌للاویش ناچار بوو جارێكی دیكه بێته‌وه بۆ كوردستان، كه پێ ده‌چێت بۆ عوزرهێنانه‌وه هاتبێته‌وه.