با هه‌ڵبژاردن برایه‌تییه‌كه‌مان له بیر نه‌باته‌وه
ئازار 5, 2010 لە لایەن mtmana
“هه‌ركه‌س له‌هه‌ر ئاستێكدا ده‌رگای سووكایه‌تیكردن به رووی هه‌ر لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامییدا بكاته‌وه، ئێمه وه‌ك سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ته‌به‌ڕای لێده‌كه‌ین”
راپۆرت: سه‌ڵاح سالار
salahsalar@yahoo.com
هه‌ر به‌یانییه‌ك به بازاڕدا گوزه‌ر ده‌كه‌یت، كۆمه‌ڵێك گۆڤار‌و بڵاوكراوه‌ی گه‌لاوێژی ده‌بینیت، كه زۆرێك له‌كاره‌كانیان شكانی كه‌سایه‌تییه‌كان و درز‌و كه‌لێنكردنه نێو برایه‌تیی و ته‌بایی لایه‌نه‌كانه، ئه‌م نه‌خۆشینه دووچاری مسوڵمانانیش بووه، كه له راستییدا نه‌ده‌بوو وابوایه، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر له‌سه‌ر گرنگیی برایه‌تیی نێوان ئیسلامییه‌كان و هه‌ر وه‌ها ده‌رخستنی ترسناكیی و گوناهی پێچه‌وانه‌كه‌یشی ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌مان هێنایه ئاخافتن.
* كه‌مال ره‌حیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی:
ـ خوای گه‌وره فه‌رمانی به هه‌موو باوه‌ڕداران كردووه كه برای یه‌كن، ئێمه‌ی ئیسلامیی (یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه) ئه‌گه‌ر خۆمان ته‌با نه‌بین چۆن روومانبێت خه‌ڵك بۆسه‌ر ئه‌و رێگه‌یه بانگ بكه‌ین، واده‌زانم ئێمه‌و كۆمه‌ڵ له مه‌كته‌بی سیاسیی گرفتێكمان نییه، ئامۆژگارییم ئه‌وه‌یه ئێمه رێز له‌یه‌كتر بگرین، رێزگرتن له‌به‌رانبه‌ر رێزگرتنه له خۆت، هه‌ركه‌س له‌هه‌ر ئاستێكدا و له هه‌ربوارێكدا ده‌رگای سووكایه‌تیكردن به رووی هه‌ر لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامیی و ته‌نانه‌ت كوردستانییه‌كانیش بكاته‌وه، ئه‌وا ئێمه وه‌ك سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ته‌به‌ڕای خۆمانی لێده‌كه‌ین، هه‌ندێك نووسراومان له رۆژنامه‌كاندا بینیوه بۆیه ئهمرۆِ به‌ناوی رابه‌ری گشتییه‌وه به‌یانێكی توندمان له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌وقسه‌ڵۆكانه ده‌ركردووه‌و وه‌ك سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه ته‌به‌ڕای لێده‌كه‌ین و رێگه ناده‌ین كه‌س كه‌لێن بكاته نێوان براموسڵمانهكانمانهوه، به تایبه‌تی ئێمه‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و هه‌ر لایه‌نێكی تری ئیسلامیی.
* حاجی قاسم مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی:
ـ زۆرجار برای دایكوباوكی كێشه‌یان ده‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له یه‌ك خێزانن، چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن و كپی ده‌كه‌نه‌وه، ئێمه‌یش له ژێر رۆشنایی ئه‌و ئایه‌ته‌دا (انما المؤمنون اخوة) برای یه‌كترین، بۆیه ده‌بێت هه‌ر ناكۆكی و جۆره نیگه‌رانییه‌كمان له‌یه‌كتر هه‌بوو خۆمان چاره‌سه‌ری بكه‌ین و نه‌هێڵین ته‌شه‌نه بسێنێت، ئێمه مرۆڤین كێشه‌مان ده‌بێت به‌ڵام نابێت په‌ره‌ی پێبده‌ین، به‌ڵكو پێویسته نه‌یهێڵین، تۆ ته‌ماشای كه‌ون بكه،ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره‌یه كه ئه‌وانیش مه‌خلوقاتی خوای گه‌وره‌ن به‌رده‌وام ده‌خولێنه‌وه، به‌ڵام به‌ریه‌ك ناكه‌ون، چونكه په‌یڕه‌وی له‌و یاسایه ده‌كه‌ن كه په‌روه‌ردگار بۆی داناون، به‌ڵام ئێمه‌ی مرۆڤ كه ناته‌بایی و ناكۆكییمان بۆ دروست ده‌بێت به دڵنیاییه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له یاسا خواییه‌كه سنوورمان به‌زاندووه.
ـ ئێمه به‌ر له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بڕیارمان دا كه نابێت ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی باسی هیچ یه‌كێك له لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی دیكه به خراپه بكه‌ن، ئه‌م بڕیارهیشمان بۆ ئه‌ندامانی خواره‌وه دابه‌زاندووه، هه‌ر كه‌سیش لێی ده‌ربچێت و قسه‌ی نه‌شیاو بهبرایهكی تر له لایه‌نێكی دیكه بڵێت ئه‌وه بڕیارشكێنیی كردووه‌و لێیشی قه‌بووڵ ناكه‌ین، چونكه ئه‌مڕۆ مسوڵمانان پێویستییان به برایه‌تی و ته‌بایی هه‌یه و قسه‌وقسه‌ڵۆكی نابه‌جێ خزمه‌ت به ئیسلام و مسوڵمانانیش ناكات، ئه‌مه ره‌وتی ئێمه‌یه و نامانه‌وێت كه‌س تێكی بدات و ئه‌گه‌رچی فشاری رۆژنامه‌كان و لێدوانی كه‌سانی تریشیان له‌سه‌ر بێت.
* ئیكرام كه‌ریم كه‌سایه‌تی ئیسلامیی سه‌ربه‌خۆ:
ـ مه‌سه‌له‌ی ته‌بایی و برایه‌تی نێوان مسوڵمانان شتێك نییه بڵێن ئایا كاری بۆ بكه‌ین، یاننا، ئایا كاری بۆ بكه‌ین یاننا، ئه‌وه شتێكه خودا بڕیویه‌تیه‌وه، به حهصریش هاتووه، واته ته‌نیا مسوڵمانان برای یه‌كترن، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به‌ده‌ست خۆمان نییه‌و سه‌رپشك نه‌كراوین له‌وه‌دا، هه‌ر ده‌بێت ته‌با بین، ئه‌گه‌ر ته‌با نه‌بین به‌ر له‌هه‌مووشت دینی خۆمان زیان ده‌كات پاشان غه‌ل و غه‌ش بڵاو ده‌بێته‌وه‌و زیانیش له هێزه ئیسلامییه‌كه ده‌ده‌ین.
ـ كه‌سێك قسه‌ی خراپ ده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌سێك قسه‌ی باش و جوان ده‌كات یه‌كسان نین، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (ولاتستوی الحسنة ولاالسیئة) ئه‌وه‌ی قسه‌ی خراپ ده‌كات ئابڕووی خۆی ده‌بات، ئه‌وه‌شی خاوه‌نی سومعه‌و كه‌سایه‌تی خۆیه‌تی نایه‌ته سه‌رخه‌ت و وه‌لامی ناداته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و پابه‌ندبوونه دینییه‌ی داوا له مسوڵمان ده‌كات پێیه‌وه پابه‌ندبێت، به‌تیبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ره‌كه مسوڵمان بێت ئه‌و هه‌ر چه‌ند ملكه‌چ و بێده‌سه‌ڵات بێت هێشتا هه‌ر كه‌مه، (اذله عن المؤمنین) ئه‌مه ده‌قه، قسه‌ی تێدا نییه، به پێچه‌وانه‌وه نابێت پیاو به‌رانبه‌ر به مسوڵمان خۆی به ئازا‌و به‌جه‌رگ بزانێت، ئیمام به‌ننا ده‌فه‌رموێت: برایه‌تی ئه‌ركێكی خۆته، ته‌كلیفێكی خواییه له‌سه‌رت، لای هه‌ر خواره‌وه‌ی ئه‌وه‌یه (سلامه الصدر) دڵت به‌رانبه‌ری ساغ بێت و غه‌شی تێدا نه‌بێت به‌رانبه‌ری، لای سه‌ره‌وه‌یشی (اثارة) واته له خۆت به چاكتر و پیاوتری بزانیت و تا ئه‌و راده‌یه بۆی دڵسۆز بیت، نابێت كه‌سی مسوڵمان بڕوات له راگه‌یاندن براكه‌ی بشكێنێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یشی هه‌یه با دوور له چاوی راگه‌یاندن بۆی راست بكاته‌وه.
* مه‌لا به‌كر تاماس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی:
ـ ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی شه‌رعه‌وه ته‌ماشای بكه‌ین برایه‌تی فه‌رمانێكی خوداییه، (انماالمؤمنون اخوة) بۆ هه‌موومانه، نه‌ك بۆ یه‌ك ره‌نگ و زمان و حزبێك، به‌داخه‌وه ده‌بیستین كه‌سانێك بۆ ره‌واجدان به ده‌نگه‌كانی خۆی هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ئێمه پێمانوایه ئه‌وه هه‌ر له ناغهوه كارێكی ناڕه‌واو ناشه‌رعییه، ئیتر هه‌ركه‌س بێت، ئێمه به‌ناوی رابه‌ر و مه‌كته‌بی سیاسیی و شورای گشتییه‌وه به‌یانێكی زۆر توندمان ده‌ركردووه له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌و جۆره لادانانه به‌كار دێنن و هه‌ستی مسوڵمانان بریندار ده‌كه‌ن.
ـ كورد ده‌ڵێت :”ئه‌گه‌ر مریشك خۆی خۆڵ نه‌كات به‌سه‌ر خۆیدا كه‌س نایكات به‌سه‌ریدا” ئه‌گه‌ر ئێمه له‌زمه نه‌ده‌ین به‌ده‌ست عه‌لمانییه‌كانه‌وه كه‌س ناتوانێت رووی كامێرای له ئێمه بكات و سلبیاتمان وه‌ربگرن، به‌تایبه‌ت ئێمه‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی برایهتییكی كۆنمان پێكه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر وه‌فا به خوێنی شه‌هیده‌كانمان بكه‌ین ده‌بێت برابین، ئه‌گه‌رنا خوانه‌خواسته لێ ده‌رچووین.
* عیرفان ئه‌حمه‌د كاكهمهحموود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی:
ـ چۆن داوای نوێژ و جیهادمان لێكراوه، ئاوایش به هه‌مان فه‌رمان داوای برایه‌تییمان لێكراوه، هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ئه‌و فه‌رمانانه‌دا نییه، چۆن پێویسته موسڵمانان بڕۆن بڕۆن به‌ده‌م نوێژه‌وه ئاوایش واجبه بڕۆن به‌ده‌م برایه‌تی یكترهوه، ئینجا وه‌ك برایه‌تی واجبه له‌سه‌ر مسوڵمانان، پاراستنیشی واجبه، به‌تایبه‌تی له‌مكاته‌دا كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ڕۆین زیاتر پێویسته ته‌باو برابین، ئایه‌تی (انماالمؤمنون اخوة) ته‌نیا رووی له ئیماندارانه، كه‌واته فه‌رمانه برایه‌تییه‌ك له‌سه‌ر سێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كه واجبه.
ـ بزووتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵ له رووی مه‌نهه‌جه‌وه زۆر له‌یه‌ك نزیكن، ده‌توانم بڵێم هیچ جیاوازییهكیشیان نییه، پێموایه ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه ئێوه‌یش وه‌ك كۆمه‌ڵ و برایانی یه‌كگرتوویش خوێنده‌نه‌وه بۆ بڕیاره‌كانی شورامان بكه‌ین، خواره‌وه‌یش ئاگادار بكه‌ین، كه ته‌شهیركردن به هه‌ر برایه‌ك و هه‌ر لایه‌نێكمان حه‌رامه، له مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننهوجهماعهدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر جه‌رح و تهعدیلت كرد، ئه‌گه‌ر جهرحت كرد واجبه عه‌دلی كه‌سه‌كه‌یش باس بكه‌یت، نه‌ك هه‌ر جهرحهكهی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عهدلت باسكرد پێویست ناكات جه‌رحی بكه‌یت.
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی راگه‌یانراوێكی ده‌ركردووه‌و تێێدا هاتووه: “ماوه‌یه‌كه لێره‌و له‌وێ گوتاری نامۆ و نه‌خوازراو به‌ناوی كه‌سانێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و بڵاو ده‌كرێته‌وه, به‌رامبه‌ر لایه‌نه ئیسلامیی و سیاسییه‌كانی كوردستان و به‌پێچه‌وانه‌ی ڕای ڕابه‌ر و مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تی بزوتنهوهكهمانهوه. بۆیه زۆر به توندی هه‌موو ئه‌و جۆره ته‌شهیر و ناوزڕاندنه ناڕه‌وا و نامۆیانه به‌رپرچ ده‌ده‌ینه‌وه كه هه‌رگیز خزمه‌ت به دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان ناكات و پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌كانی ئیسلامه كه له قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده شیرینه‌كاندا هاتووه. (ۆقُلْ لِعِبَادِی ێقُولُوا الَّتِی هِێ أَحْسَنُ إِنَّ الشَّیْطانَ ێنْزَغُ بَیْنَهُمْ إِنَّ الشَّیْطانَ كَانَ لِلْإِنْسَانِ عَدُوًّا مُبِینًا). (لیس المؤمن بالطعان و اللعان والفاحش ولا البذىء).
بڵاوکراوەتەوە لە بابه‌ت | لێدوانێک بنووسە
لێدوانێک بنووسە