دونیای گرت‌و به دوو ده‌ستی به‌تاڵا ڕۆشت *
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
(ئه‌سكه‌نده‌ر) هه‌موو جیهانی گرت، مه‌رگیش ئه‌ویگرت، له نه‌خۆشیی مردنه‌كه‌یداو له كاتی سه‌رمه‌رگدا نامه‌یه‌كی نووسیی بۆ دایكی، به‌ڵام نامه‌كه‌ی پێچایه‌وه‌و فه‌رمانیكرد كاتێك كۆچی دوایی كرد، ته‌رمه‌كه‌ی بخه‌نه ناو داره مه‌یتێكه‌وه‌و هه‌ردوو ده‌ستی بهێننه ده‌ره‌وه، به به‌رده‌م ماڵی دایكییدا كه‌ژاوه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به‌ڕێ بخرێت.
له دوای ته‌رمه‌كه‌یه‌وه حه‌كیم‌و دكتۆره‌كان بڕۆن، دوابه‌دوای ئه‌وان زانایانی ئایینیی، پاشان سه‌ربازو جه‌نگاوه‌ره‌كانی، ئینجا هه‌رچی زێڕو زیوو سه‌روه‌ت‌و سامانی هه‌یه له‌گه‌ڵا ته‌رمه‌كه‌ی بخه‌ن، پاشان مه‌راسیمی به‌ڕێكردنی ته‌رمه‌كه‌ی ببه‌ن بۆ به‌رده‌می دایكی، له‌وێ نامه‌كه‌ی بده‌ن به دایكی‌و ڕاوه‌ستن تا نامه‌كه‌ی ده‌خوێنێته‌وه.
له نامه‌كه‌دا نوسیبووی: دایه‌گیان سڵاو، خۆت ده‌زانی هه‌موو دنیامگرت، هیچ قه‌ڵایه‌ك له ئاستی مندا خۆی ڕانه‌گرت، به‌ڵام منیش له ئاستی مه‌رگدا خۆم ڕانه‌گرت‌و تێكشكام، دایه‌گیان بزانه ئه‌گه‌ر دكتۆر‌و حه‌كیم ده‌سه‌ڵاتی مه‌رگیان هه‌بوایه، ئه‌و هه‌موو حه‌كیمه‌ی له‌گه‌ڵا ته‌رمه‌كه‌مدایه له مه‌رگ ده‌ربازیان ده‌كردم، ئه‌گه‌ر زانست‌و زانیاریی ده‌وریان هه‌بوایه، ئه‌و هه‌موو زانایانه‌ی تۆ ده‌یبینی، منیان ڕزگار ده‌كرد، ئه‌گه‌ر سه‌ربازو جه‌نگاوه‌ر بیانتوانیایه كه‌س له مردن قوتار بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی وان به شوێنمه‌وه، ده‌یان جێگه‌و قه‌ڵاو شاریان بۆ گرتم، ئه‌مڕۆش خۆیان ده‌كرده قوربانیی‌و نه‌یان ده‌هێشت مه‌رگ چۆكم پێدابدات، به‌ڵام من هه‌ر مردم، دایه‌گیان ئه‌گه‌ر پیاوماقوڵا‌و ناوداران شتێكیان له ده‌ست هاتبا، منیان له چنگی فریشته‌ی گیانكێش ده‌رده‌كرد، به‌ڵام ئاخرییه‌كه‌ی هه‌ر مردم.
ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ت‌و سامان فریای پیاو بكه‌وتایه، ئه‌و هه‌موو زێڕو زیوه‌م ده‌كرده قوربانی خۆم كه نه‌مرم، دایه‌گیان خۆت ئاگاداریت ئه‌و سوپابه‌هێزه‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مه‌زنه‌م هه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تۆ ده‌یبینیت وا به شوێنی كه‌ژاوه‌ی ته‌رمه‌كه‌وه، هی من بوو، به‌ڵام هه‌موویم به‌جێ هێشت‌و وا به دوو ده‌ستی به‌تاڵ به‌ره‌و لای خودا ڕۆشتم، دایه‌گیان ماڵئاوا، خوات له‌گه‌ڵا.
* له ژماره (313)ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
Archive for ئاب, 2009
دونیای گرت‌و به دوو ده‌ستی به‌تاڵا ڕۆشت
Posted in گۆشه on ئاب 27, 2009| Leave a Comment »
دوعای زانایه‌ك
Posted in گۆشه on ئاب 27, 2009| Leave a Comment »
دوعای زانایه‌ك *
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
رۆژێك لاوێك رۆشت بۆ ماڵی پێشه‌وا (ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل) (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وتی: دایكم ماوه‌یه‌كه ئیفلیج بووه‌و له جێگه‌دا كه‌وتووه، هیچ ده‌وایه‌ك چاری ناكات، منی ناردووه بۆ لای تۆ تا داوای شیفای له خوای گه‌وره بۆ بكه‌یت.
ئیمام فه‌رمووی: ئه‌ی گه‌نج كێ ده‌ڵێت نزای من گیرا ده‌بێت؟ بڕۆره‌وه به دایكت بڵێ با ئه‌و دوعامان بۆ بكات، ئیتر لاوه‌كه به گریانه‌وه رۆشته‌وه، دایكی ئیمام چاوی لێ‌بوو پرسی ئه‌ی لاو بۆ ده‌گریت؟ وتی: دایكم په‌كی كه‌وتووه داوای دوعا ده‌كات، ئیمام بۆی نه‌كرد، ئه‌ویش وتی بڕۆره‌وه بۆ لای دایكت، خۆم گوێم لێ‌بوو پێشه‌وا ئه‌حمه‌د دوعای بۆ ده‌كرد، ئیتر لاوه‌كه‌ش رۆشته‌وه، ته‌قه‌ی دا له ده‌رگا دایكی هات ده‌رگاكه‌ی بۆ كرده‌وه.
سه‌رچاوه: انیس المۆمنین
اعداد وتقدیم: صفوك سعدالله المختار.
* له‌ماره (312) ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
فێڵی شه‌یتان
Posted in 1 on ئاب 26, 2009| Leave a Comment »
فێڵی شه‌یتان *
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
پیاوێك رۆشت بۆ لای ئیمام ئه‌بوحه‌نیفه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وتی: هه‌ندێك پاره‌م لێ ونبووه نازانم له كوێ دامناوه، به‌ڵكو پێم بڵێیت چۆن بیدۆزمه‌وه، ئه‌ویش فه‌رمووی: من پیاوێكی شه‌رعزانم ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه‌ت له‌سه‌ر شه‌رع بوایه ئه‌وا وه‌ڵامم ده‌دایته‌وه، به‌ڵام نازانم ئه‌مه‌ت چۆن بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌م، دواتر پێیوت: ئه‌مشه‌و مه‌نوو، به شه‌ونوێژو خواپه‌رستی رۆژ بكه‌ره‌وه، ئینشائه‌ڵڵا ئه‌یدۆزیته‌وه. پیاوه‌كه چه‌ند نوێژێكی زیاتر نه‌خوێندبوو، شه‌یتان بیریخسته‌وه كه پاره‌كه‌ی له كوێ داناوه. ئه‌ویش خێرا رۆشت پاره‌كه‌ی هه‌ڵگرته‌وه‌و سوپاسی ئه‌بوحه‌نیفه‌ی كرد.
ئیمام فه‌رمووی: سوێند به‌خوا من ده‌مزانی، كه شه‌یتان ناهێڵێت ئه‌و شه‌وه به خواپه‌رستی به‌سه‌ربه‌ریت، بیرت ده‌خاته‌وه، به‌ڵام ده‌بوو تۆ له سوپاسگوزاریی خوای گه‌وره‌دا ئه‌و شه‌وه‌ت هه‌ر به خواپه‌رستی به‌رێبكردایه.
* له ژماره (311)ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
دانایی ئیبن عه‌باس
Posted in گۆشه on ئاب 26, 2009| Leave a Comment »
دانایی ئیبن عه‌باس *
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
(ئیبن عه‌باس) له مه‌جلیسێكدا باسی په‌پووه‌كه‌ی (سوله‌یمان)ی ده‌كرد (سه‌لامی خوای لێبێت)، ده‌یوت: په‌پوو ده‌زانێ له كوێدا ئاو له ناخی زه‌وییدا هه‌یه ، بۆیه سوله‌یمان له ناو سوپاكه‌یدا هه‌واڵی ئه‌وی پرسیوه، پیاوێكی خه‌واریج به ناوی 0نافیعی كوڕی ئه‌زره‌ق) له‌وێبوو، هه‌میشه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕا ئیبن عه‌باس بشكێنێت، ئه‌وه‌ی به هه‌لزانی، وتی: بوه‌سته ئه‌ی كوڕی عه‌باس به راستیی ئه‌مڕۆ تێكشكایت، ئه‌ویش وتی: بۆچی؟ وتی: ئه‌گه‌ر په‌پوو ده‌زانێت له‌ناو قوڵایی زه‌ییدا ئاو هه‌یه، ئه‌ی بۆچی منداڵان داوی بۆ ده‌نێنه‌وه له ژێر مشتێك خۆڵه‌وه‌و پێوه ده‌بێت؟! ئیبن عه‌باس وتی: ئه‌ی تیا بچیت، كاتێك قه‌ده‌رهات هه‌ست نامێنێت‌و چاو كوێر ده‌بێت، ئیتر نافیع وتی: به‌خودا هه‌گیز له هیچ شتێكی قورئاندا موناقه‌شه‌ت ناكه‌م.
سه‌رچاوه: تفسیر القرێ‌ن العڤیم.
نووسینی: ابن كپیر
* له ژماره (310) ی رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ بڵاو كراوه‌ته‌وه.
چراكه‌ی به‌یتولمال
Posted in گۆشه on ئاب 25, 2009| Leave a Comment »
چراكه‌ی به‌یتولمال *
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
شه‌وێك (عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب) (خوای لێ رازی بێت) رۆشت بۆ لای فه‌رمانڕه‌وای باوره‌ِوداران (عومه‌ری كوڕی خه‌تاب) (ره‌زای خوای لێبێت)، پێشه‌وا عومه‌ر سه‌رقاڵی كاروباری كارگێڕیی موسڵمانانبوو، چرایه‌ك له ته‌نیشتییه‌وه ده‌گڕا، عومه‌ر پرسی ئه‌ی عه‌لی بۆ كاورباری گشتیی موسڵمانان هاتوویت، یان كاروباری تایبه‌تی خۆت؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: بۆچی ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌یت؟ وتی: ئه‌گه‌ر بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كاری موسڵمانان (ده‌وڵه‌ت) هاتوویت، با چراكه بۆ خۆی بگڕێت، ئه‌گه‌ر قسه‌ی تایبه‌تی خۆم‌و خۆشته، با ئه‌و چرایه بكوژێنمه‌وه، چونكه هینی به‌یتولماله‌و ته‌نها بۆ كاری گشتیی موسڵمانان كاری پێده‌كرێت‌و جگه له‌وان كاری تری پێ نه‌كرێت.
سه‌رچاوه: انیس المۆمنین.
اعداد وتقدیم: صفوك سعدالله المختار.
* له ژماره (308)ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
مه‌رگی سته‌مكارێك
Posted in گۆشه on ئاب 25, 2009| Leave a Comment »
مه‌رگی سته‌مكارێك *
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
(وه‌هبی كوڕی مونه‌بیه) ده‌فه‌رموێت: جارێك فریشته‌ی گیانكێش گیانی كه‌سێكی سته‌مكاری كێشا، كه له‌سه‌ر زه‌وییدا گه‌ورترین سته‌مكاربوو، له ئه‌و تاوانبارتر نه‌هاتووه‌ته رووی دونیا، پاش ته‌واوبوونی كاره‌كه‌ی، به ئاسمانا تێپه‌ڕی، فریشته‌كانی ئاسمان لێیان پرسی: تۆ كه هه‌میشه گیانی مرۆڤه‌كان ده‌كێشی، هه‌رگیزروویداوه كه دڵت به‌كه‌س سووتابێت؟
وتی: له هه‌مووی زیاتر دڵم به ئافره‌تێك سووتا، له دارستانێكدا به ته‌نهابوو، منداڵی بووبوو، ئا له‌وێدا فه‌رمانم پێدرا گیانم كێشا، پاشان دڵم به‌و منداڵه سووتا كه بێكه‌س له‌و دارستانه‌دا به جێ‌ما، نه‌مده‌زانی بێدایك‌و بێكه‌س چ به‌ڵایه‌كی به‌سه‌ر دێت.
فریشته‌كان وتیان: ئه‌و مرۆڤه تاوانباره سته‌مكاره‌ی كه ئێستا گیانت كێشا، ئه‌وه ئه‌و منداڵه‌بوو كه دڵت بۆی سووتابوو، ئیتر فریشته‌ی مه‌رگ وتی: په‌روه‌ردگار تۆ میهره‌بان‌و پاك‌و بێگه‌ردیت، هه‌رچیت بوێت ئه‌نجامی ده‌ده‌یت.
سه‌رچاوه: منڤره مرگ.
تألیف خواجه محمد اسلام.
* له ژماره (307)ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به‌رده‌قاره‌مان
Posted in بابه‌ت on ئاب 20, 2009| Leave a Comment »
به‌رده‌قاره‌مان
له سه‌نگه‌ری كوردایه‌تییه‌وه بۆ ئاوده‌ستخانه‌ی رێبواران !
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@yahoo.com
زۆرجار هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه چه‌ند نه‌ته‌وه‌و گه‌لێك خاڵی هاوبه‌شیان له بوونی ڕه‌مزێك، یان یادگارییه‌كی دێرین هه‌یه، واته ئه‌رشیفێكی مێژوویی، یان ڕه‌مزێكی گرنگ وه‌ك تاڵه ده‌زوو چه‌ند گه‌لێك پێكه‌وه ده‌هۆنێته‌وه، زۆریش شانازی پێوه ده‌كه‌ن‌و پێیه‌وه ده‌نازن، ئه‌ی ئه‌گه‌ر گه‌لێك خۆی خاوه‌ن هێمایه‌كی جوامێریی‌و چه‌ندین‌و ده‌یان یادگاریی و سه‌روه‌ری بێت؟
به‌نده وای بۆ ده‌چم هه‌ر گه‌لێك ڕێز له ئه‌رشیف‌و یادگارییه‌كانی خۆی بگرێت، نیشانه‌ی هۆشیارییانه‌و ئایینده‌یه‌كی پرشنگداریان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
كورد زۆرترین شانازییه‌كانی نه‌به‌ردی‌و به‌رخۆدانه‌كانێتی كه له‌سه‌ر نیشتمانه‌كه‌ی كردوویه‌تی، هه‌موو ڕۆژێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێَی ڕۆژژمێره‌كه‌یدا، ده‌ڵێت: یادی فڵان داستان‌و گیانفیداییه‌كانی فڵانه سه‌ركرده‌و قوربانیدانه‌كانی فیسار جێگه‌و شوێن..، ئێمه شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین، ده‌ریایه‌ك خوێنمان به‌خشیوه له پێناوی خاك‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، ئه‌مه جێگه‌ی خۆیه‌تی‌و حه‌قه به‌رده‌وام یادی بكه‌ین‌و به‌سه‌روه‌ریی‌و شانازی گه‌وره‌ی بزانین.
ئه‌و جێگه‌و شوێنانه‌ی داستانی گه‌وره‌و مێژووییمان تێدا ئه‌نجامداوه، ده‌بێت ئه‌وانیش به‌شێك بن له كه‌له‌قووری ڕێزگیراوو بكرێنه مۆزه‌خانه‌یه‌كی شیاو، گه‌لانی هۆشیار، ڕێزی ڕه‌مزه‌كانیان ده‌گرن، به چاوی ڕێز‌و شایسته‌وه ته‌ماشایان ده‌كه‌ن، چونكه پارێزه‌ری ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی، .. هتد یان بوون، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ چاخه دێرینه‌كان، بۆ سه‌ده‌كانی زۆر پێشتر، مێژوویه‌ك به نموونه وه‌ربگرین كه هێشتا خه‌ڵكانێك هه‌ن ئه‌و ڕۆژانه‌یان له یاده‌و قاره‌مانه‌كه‌شیان به چاوی خۆیان دیوه‌و وه‌ك چیرۆك‌و داستان ده‌یگێڕنه‌وه، شه‌ڕی ده‌ربه‌ندیی بازیان، قاره‌مانێتی‌و گیانفیداییه‌كانی شێخ مه‌حمودی نه‌مر، شه‌ڕه ده‌سته‌و یه‌خه‌كه‌ی به‌رده‌قاره‌مان، خۆ كه‌س گومانی لێی نییه‌و به به‌ڵگه‌وه ئه‌و داستانه تۆمار كراوه.
ڕۆژێك له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م له شاری چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ شاری سلێمانی وه‌ك یادگارییه‌ك لامدایه لای ئه‌و گابه‌رده‌ی كورد ناوی ناوه (به‌رده قاره‌مان) وتم: بۆ یادگاریی چه‌ند وێنه‌یه‌كی له ته‌نیشه‌وه ده‌گرم، به‌ڵام بریا هه‌ر نه‌چووبام، بریا هه‌ر له‌دووره‌وه وه‌ك جارانی دی له شووشه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه ته‌ماشام كردبا، جگه له‌وه‌ی سه‌دان‌و هه‌زاران شووشه‌ی مه‌ی به چوارده‌وریدا شكابوو، جگه‌له‌وه‌ی كراه‌وه‌ته سه‌ره‌نوێلك، هه‌ركه‌سێك ته‌نگاو بوبوو له بری هه‌موو ڕێز‌و حورمه‌تێك ڕۆشتبوو له‌ژێر ئه‌و به‌رده به‌رێزه‌دا خۆی خاڵی كردبووه‌وه! به‌شی دواوه‌ی به‌رده‌كه، كه وه‌ك نیمچه ئه‌شكه‌وت‌و سه‌نگه‌رێك وایه، هه‌ر ئه‌و جێگه‌یه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید له‌كاتی به‌رگریكردن له‌م كوردستانه تێیدا بریندار بوو، به برینداریی‌و گیانی خوێناوییه‌وه په‌نای بۆ برد‌و به‌رگری تێدا كرد، تا ئه‌و كاته‌ی سوپای دوژمن به دیل گرتیان، به‌ڵێ ئائه‌و جێگه‌یه پڕ بوو له پیسایی مرۆڤ، زۆر حه‌یفه مرۆڤی كورد تۆ دڵت، ویژدانت، جوامێرییت، ڕێگه‌ت بدات له سه‌نگه‌ری كورد‌و كوردستان، له سه‌نگه‌ری شێخی نه‌مرو ڕابه‌ری خۆتدا، خۆت خاڵی بكه‌یته‌وه‌و پڕی بكه‌یت له پاشه‌ڕۆی خۆت! ئه‌گه‌ر كه‌سانێك ئه‌وه‌نده بێنرخ‌و بێڕێزبن، هێنده بێ ئه‌رزش بن، سه‌نگه‌ری خه‌بات‌و تێكۆشان بكه‌ن به ئاوده‌ست، ئه‌ی باشه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پازده ساڵه ئاوڕێك له‌و به‌رده ناداته‌وه؟! ده‌بوو حكومه‌ت ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بكردایه‌ته مۆزه‌خانه‌یه‌كی گرنگ‌و ده‌زگایه‌كی فه‌رهه‌نگی‌و كه‌له‌پووری به‌رفراوانی لێ دابمه‌زراندایه. به‌داخه‌وه، زۆریش به‌داخه‌وه هه‌ركه‌س ڕێی بكه‌وێته ئه‌و شوێنه‌و ئه‌وپیس‌و سوكایه‌تییه‌ی به به‌ره‌ده‌قاره‌مان كراوه كه من دیم، دڵی پێی ده‌سووتێت، ئاخۆ حكومه‌ت كه‌ی ئاوڕی لێده‌داته‌وه؟ ئه‌و هه‌موو به‌رپرسه‌ی ڕۆژانه به‌وێدا ده‌ڕۆن بۆ بیریان ناكه‌وێـته‌وه ئه‌وه سه‌نگه‌ره‌كه‌ی شێخ مه‌حموده؟! ئه‌وه به‌رده قاره‌مانه؟! ئاله‌وێدا شێخ بریندار كرا‌و قۆڵبه‌ست كرا، بۆچی رێزی ناگیرێت؟! حه‌یفه حكومه‌ت یادگارییه‌كانی كوردستان فه‌رامۆش ده‌كات، هیوادارم به‌رپرسه باڵاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یان خوێنده‌وه، ته‌زوویه‌ك دایان بگرێت‌و پاش گه‌ستنی په‌نجه‌ی شه‌رمه‌زاری ده‌ست به‌كار ببن، ده‌زگایه‌كی فه‌رهنگی و هونه‌ری گه‌وره‌ی تێدا دابمه‌زرێنن كه گوزارش له‌هه‌موو نه‌به‌ردییه‌كانی شێخ مه‌حمودی نه‌مر بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌وان رێز بۆ یادگاری و سه‌روه‌رییه‌كانی سه‌ركرده‌یه‌كی كورد نه‌گێڕنه‌وه سبه‌ینێ خه‌بات و مێژووه‌كه‌ی ئه‌وانیش خراپتری به‌سه‌ردێت.
خواپه‌رستی ئافره‌تێك
Posted in گۆشه on ئاب 20, 2009| Leave a Comment »
خواپه‌رستی ئافره‌تێك *
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
(مه‌عازه‌ی عه‌ده‌وی)، ئافره‌تێكی خواناسی به‌سه‌ره‌یی بوو، كاتێك خۆرهه‌ڵده‌هات ده‌یوت: ئه‌مڕۆ ده‌مرم، بۆیه ئه‌و رۆژه به رۆژوو ده‌بوو، كه شه‌و ده‌هات، ده‌یوت: ئه‌مشه‌و ده‌مرد، شه‌ویش تا به‌یان نه‌ده‌نووست، كاتێك سه‌رما ده‌هات پۆشاكی ته‌نكی ده‌پۆشی تا سه‌رما رێگری خه‌وی لێ بكات، له شه‌وو رۆژێكدا شه‌شسه‌د ركات نوێژی ده‌كرد، ده‌یوت: سه‌رم له چاو سوڕماوه چۆن خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت، كه ده‌زانێت رێگه‌ی دوورودرێژو تاریكی ناوگۆڕی له پێشه، ماوه‌ی چل ساڵا (له‌شه‌رمی خوای گه‌وره) سه‌ری بۆ ئاسمان به‌رز نه‌كرده‌وه، له جیهادێكدا هاوسه‌ره‌كه‌ی‌و كوڕه‌كه‌ی كوژران، ئافره‌تان كۆبوونه‌وه‌و سه‌ردانیانكرد، ئه‌ویش پێی وتن: ئه‌گه‌ر بۆ پیرۆزباییكردن هاتوون؟ به‌خێربێن، گه‌ر بۆ جگه له‌وه هاتوون، ئه‌وا بگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رچاوه: أحكام النسا‌و.
تالیف: ابن الجوزی.
* له ژماره (309) ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له فیراقی یوسف ـ دا
Posted in گۆشه on ئاب 19, 2009| Leave a Comment »
له فیراقی یوسف ـ دا *
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
كاتێك یوسف له لایه‌ن براكانییه‌وه، له باوكی دابڕادرا، باوكی به‌رده‌وام له خه‌می فیراقی یوسف‌دا بوو، فریشته‌ی گیان كێشی له خه‌وندا بینی، لێی پرسی: ئایا تۆ گیانی یوسفت كێشا؟ وتی: نه‌خێر، خوای گه‌وره ئاگادارت ده‌كات، تا پێك نه‌گه‌نه‌وه گیانتان نه‌كێشێت، پاشان كه به‌یه‌ك شاد بوونه‌وه یوسف وتی: بابه‌گیان تۆ ئه‌وه‌نده نیگه‌رانی من بویت تا ئاوی سپی چاوت داهات! ئه‌ی تۆ نه‌تده‌زانی ئه‌گه‌ر له‌م دونیاش به‌یه‌ك نه‌گه‌ینه‌وه، ئه‌وا له‌و دونیا پێك ده‌گه‌ینه‌وه؟
یه‌عقوب (سه‌لامی خوای لێ بێت) فه‌رمووی: با من ئه‌وه‌م ده‌زانی، به‌ڵام خه‌می من بۆ ئه‌وه‌بوو تۆ له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام نه‌مێنیت‌و دینه‌كه‌ت بگۆڕیت‌و خودا‌ش له‌و دنیا له‌یه‌كتر جودامان بكاته‌وه.
ـ سه‌رچاوه: انیس المۆمنین
ـ نووسینی: صفوك سعدالله المختار
* له ژماره (305)ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئامۆژگارییه‌كی لوقمانی حه‌كیم
Posted in گۆشه on ئاب 14, 2009| Leave a Comment »
ئامۆژگارییه‌كی لوقمانی حه‌كیم *
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
(ساران)ی كوڕی (لوقمانی حه‌كیم) به باوكی وت: بابه‌گیان! كام خه‌سڵه‌ته زۆر چاكه له مرۆڤدا هه‌بێت؟ لوقمان فه‌رمووی: دین، وتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر دوو دانه بێت؟ وتی: دین‌و ماڵا. وتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر سیان بێت؟ وتی: دین و ماڵا و شه‌رم. وتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر چوار بێت؟ وتی: دین و ماڵا و شه‌رم و كرداری جوان، وتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر پێنج بێت؟ وتی: دین و ماڵا و شه‌رم و كرداری جوان و دڵگوشادیی (سه‌خاوه‌ت). وتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌ش بێت؟ لوقمانی حه‌كیم فه‌رمووی: كوڕی خۆم ئه‌گه‌ر ئه‌و پێنج خه‌سڵه‌ته له هه‌ر كه‌سدا كۆبووه‌وه، ئه‌و كه‌سه پاك و له خواترس و پارێزكاره، له خوا نزیك و له شه‌یتان دووره؟
سه‌رچاوه: حكم لقمان حكیم
نووسینی: خگار محمد.
* له ژماره(304)ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.