موسا‌و پیره‌ژن *
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
ئه‌و شه‌وه‌ی (میسر) یان به‌رو (شام) به جێهێشت، په‌یامبه‌ر مو‌سا (دروودی خوای لێ بێت) له‌گه‌ڵا هاوه‌ڵانیدا له ناكاو رێگایان لێ ونبوو، ئه‌ویش پرسیی ئه‌وه‌چی روویداوه؟ زاناكان وتیان ئێمه له یادمان چوو، حه‌زره‌تی (یوسف) په‌یمانێكی له ئێمه سه‌ندووه هه‌ركاتێك میسرمان جێهێشت ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵا خۆمان ببه‌ین بۆ شام، هۆی ئه‌وه‌یه رێمان ونكردووه، مو‌سا پرسیی گۆڕه‌كه‌ی له كوێیه؟ وتیان: ته‌نها پیره‌ژنێك ده‌یزانێت، كاتێك رۆیشتن بۆ لای پیره‌ژنه‌كه، حه‌زره‌تی (مو‌سا) داوایكرد شوێنی گۆڕه‌كه‌یان پیشان بدات، ئه‌ویش وتی: سوێند به خوا تا داواكارییه‌كه‌م جێبه‌جێ نه‌كه‌یت پێت ناڵێم، وتی: داواكارییه‌كه‌ت چییه؟ وتی: ده‌بێت له‌گه‌ڵا خۆت بمبه‌یت بۆ به‌هه‌شت، مو‌سا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) داواكارییه‌كه‌ی به‌لاوه سه‌خت بوو، خوای گه‌وره نیگای بۆ نارد كه به‌ڵێنی پێبدات، ئیدی پیره‌ژنه‌كه‌ش ئه‌وانی برد بۆ سه‌ر ده‌ریاچه‌یه‌ك گۆڕه‌كه‌ی پیشاندان، كه له ژێر گۆلاوێكدا بوو ، ئه‌وانیش ته‌رمه‌كه‌ی حه‌زره‌تی یوسف یان ده‌رهێنا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، له‌گه‌ڵ خۆیان به‌ره‌و شام بردیان، له رێگه ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ك تیشكی رۆژ ئه‌دره‌وشایه‌وه.
سه‌رچاوه:
صحیح قصص الرسول
تألیف: سعد یوسف محمود أبو عزیز ـ ج(3).
* له ژماره (326)ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
Archive for ئه‌یلول, 2009
موسا‌و پیره‌ژن
Posted in گۆشه on ئه‌یلول 10, 2009| Leave a Comment »
ده‌ردی لوتبه‌رزیی
Posted in گۆشه on ئه‌یلول 10, 2009| Leave a Comment »
ده‌ردی لوتبه‌رزیی *
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
مو‌سا په‌یامبه‌ر (دروودی خوای لێبێت) به قه‌ومه‌كه‌ی فه‌رموو: ئه‌رێ ئه‌وه‌چییه ئێوه پۆشاكی زانایان ده‌پۆشن‌و دڵیشتان دڵی گورگانه؟! به‌ڵكو به‌رگی پاشایان له‌به‌ركه‌ن، به‌ڵام با ترسی خودا له ناو دڵتان‌دا بێت، په‌یامبه‌ری ئیسلام (درودی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: هه‌ركه‌س به ئه‌ندازه‌ی ده‌نكه خه‌رته‌له‌یه‌ك خۆبه‌زلزانی له‌دڵیدا هه‌بێت، ناچێته به‌هه‌شته‌وه.
كاتێك هه‌ژاران ده‌چوون بۆ لای ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆ هاوكارییكردن، ئه‌وانیش به لوتبه‌رزیی خۆیان، دڵیان ده‌شكاندن، خودای گه‌وره له سوره‌تی (التوبه) ده‌فه‌رموێت: ده‌بێت زێڕو زیوه‌كانیان سوور بكه‌ینه‌وه‌و نێوچاوان‌و ته‌نیشته‌كانیان‌و پشتیانیان پێ داخ بكه‌ین*.
دیاره كاتێك، ئه‌وان داوای یارمه‌تییان لێكردوون، ده‌وڵه‌مه‌نده خۆبه‌زلزانه‌كان، ناوچاوانیان گرژكردووه‌و روویان وه‌رچه‌رخاندووه‌و پشتیان تێكردوون، خوای به‌رزیش بڕیاریداوه به سامانه‌كانیان، هه‌رسێ شوێنه‌كانیان داخ بكات.
هه‌ر ئه‌وه‌شه وا ده‌كات، پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: لوتبه‌رزی كاره‌باشه‌كان پووچه‌ڵا ده‌كاته‌وه، وه‌ك چۆن سركه هه‌نگوین خراپ ده‌كات.
* سوره‌تی (التوبه ـ 35)
سه‌رچاوه: تفسیر قران العڤیم
تالیف: ابن كپیر
* له ژماره (325)ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
پیاوێكی گه‌وره، ده‌نگێكی كزۆڵ
Posted in گۆشه on ئه‌یلول 9, 2009| Leave a Comment »
پیاوێكی گه‌وره، ده‌نگێكی كزۆڵ*
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
كه نه‌هه‌نگه‌كه قووتییدا، یونس، (سه‌لامی خوای لێبێت) فه‌رموی: (لَّا إِڵهَ إِلَّا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّی كُنتُ مِنَ الڤَّالِمِینَ) ئه‌و نزایه به ده‌وری عه‌رشی په‌روه‌ردگاردا خولایه‌وه، فریشته‌كان وتیان: په‌روه‌ردگارا ئه‌و ده‌نگه كزۆڵه نه‌ناسراو نییه كه له شوێنێكی نامۆوه دێت، خوای گه‌وره فه‌رمووی: نازانن كێیه، وتیان: په‌روه‌ردگار نازانین كێیه، فه‌رمووی: ئه‌وه یونس به‌نده‌ی منه. وتیان: یونس ئه‌و به‌نده‌یه كه تا ئێستاش كرداری چاك و وه‌رگیراو به‌رز ده‌كاته‌وه، ئایا ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌زه‌ییت پێیدا نایه‌ته‌وه له كاتێكدا ئه‌و له‌كاتی خۆشیی‌و ئاسایی‌دا یادی تۆی كردووه‌و ئێستاش له حاڵه‌تی ناڕه‌حه‌تییدا هانات بۆ دێنێت؟
خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: به‌ڵێ، فه‌رمانی به نه‌هه‌نگه‌كه كرد هه‌ڵیهێنایه‌وه‌و رزگاری بوو.
سه‌رچاوه: تفسیر القرا‌ن العڤیم
نووسینی: ابن كپیر
* له ژماره (306)ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
منیش بۆ ئه‌وه ده‌گرییم
Posted in گۆشه on ئه‌یلول 8, 2009| Leave a Comment »
منیش بۆ ئه‌وه ده‌گرییم *
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
جارێك (حه‌سه‌نی به‌سریی) (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) به‌شداریی ناشتنی ته‌رمێكی كرد، له‌و كاته‌ی جه‌سته‌ی مردووه‌كه خرایه ناو گۆڕ‌و خاك‌و خۆڵیان كرد به‌سه‌رییدا، ئیتر شێخ حه‌سه‌نی به‌سریی زانیی ئێستا كاتی پرسیار‌و وه‌ڵام ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و مردووه ته‌نانه‌ت گوێی له ته‌قه‌ی خاكه‌ناز‌و خۆڵبه‌سه‌رداكردنی خۆیه‌تی، ده‌ستی به گریان كرد‌و پشتی كرده گۆڕه‌كه، كاتێك وه‌رچه‌رخا، پیاوێك له پشتیه‌وه وه‌ستابوو، روویان له یه‌ككرد، شێخ حه‌سه‌ن پرسیی: تۆ ده‌زانییت ئێستا چی له‌و گۆڕه‌دا رووده‌دات؟ وتی: به‌ڵێ، پرسیاری خودا‌و پێغه‌مبه‌ر‌و ئایین‌و ئه‌و شتانه‌ی لێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر چاكه‌كار بێت به جوانیی‌و بێگرێ‌و گۆڵا وه‌ڵام ده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی كاری خراپیش بێت هیچ نازانێت، داوا ده‌كات خوایه بمگێڕنه‌وه بۆ سه‌ر زه‌ویی، به‌ڵێن بێت له چاكه به‌ولاوه كاری تر نه‌كه‌م، شێخ حه‌سه‌نی به‌سریی وتی: ئه‌ی دێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌م زه‌مینه؟ وتی: بێگومان نه‌خێر.؟ ئینجا حه‌سه‌نی به‌سری وتی: من بۆ ئه‌وه ده‌گرییم، ده‌ی كه‌وایه تۆش كاری چاك‌و خواپه‌رستی بكه، نه‌بادا ئه‌و پرسیار‌و وه‌ڵامانه لای تۆش هه‌مان شت بێت، هه‌ر لێره‌وه بزانه نایه‌یته‌وه بۆ سه‌ر زه‌ویی‌و په‌كت ده‌كه‌وێ.
* له ژماره (323)ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی رێگرێك
Posted in گۆشه on ئه‌یلول 8, 2009| Leave a Comment »
گه‌ڕانه‌وه‌ی رێگرێك *
سه‌ڵاح سالار
رۆژێك عیسا پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای لێبێت) له گه‌ڵ هاوه‌ڵ (حواری) یه‌كییدا به لای قه‌ڵایه‌كدا تێپه‌رین، كه‌سێكی دز له‌وێبوو، كاتێك ئه‌وانی بینی خوای گه‌وره گه‌ڕانه‌وه‌و په‌شیمانیی خسته نێو دڵییه‌وه، له به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئه‌وه عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵێكییدا، ئه‌ی تۆ كێیت؟جگه له پیاو خراپ و دزو رێگر؟! ماڵی خه‌ڵكیی ده‌خۆیت و خوێنڕێژیی ده‌كه‌یت! ناته‌وێت واز له‌مكاره خراپانه‌یه‌ت بێنیت و شوێنی ئه‌وان بكه‌ویت؟ ئیتر بڕیاریی ته‌وبه‌و په‌شیمانییداو به دووی ئه‌وان كه‌وت، پاشان به خۆی وت: تۆ شاسیه‌ی ئه‌وه نییت هاوشانی ئه‌وان رێبكه‌یت، به‌ڵكوو له دوایانه‌وه بڕۆ، هاوڕێكه‌ی عیسا په‌یامبه‌ر ئاوڕی دایه‌وه‌و كابرای دزی بینیی، ناسییه‌وه، له دڵی خۆیدا وتی: سه‌یری ئه‌و كابرا پیسه پیاو خراپه‌كه، ده‌یه‌وێت خۆی بكاته هاوشان و هاوڕێی ئێمه، خوای گه‌وره ئاگاداره به‌سه‌ر ئه‌و نهێنییانه‌دا، كه بابای دزو رێگر چۆن بڕیاری په‌شیمانیی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لای خودا داوه‌و هاوڕێكه‌ی (عیسا) یش به چاوی سووك لێی ده‌ڕوانێت و باوی خۆی ده‌دات به سه‌ریدا! هه‌ر بۆیه خودا سرووش (وحی) بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆی، (عیسا) نارد‌و ئاگاداری كرد له گۆڕانی هه‌ردووكیان، فه‌رمووی: من له‌و كه‌سه دزه خۆشبووم به خاتری ته‌وبه‌كه‌ی، هه‌موو كرده‌وه‌كانی هاوڕێكه‌ی تۆش هه‌ڵوه‌شایه‌وه، له به‌ر به خۆدا نازیین و گاڵته هاتنی به‌و پیاوه تۆبه كاره.
سه‌رچاوه: كتاب التوابین تالیف: ابن قدامه المقدیسی
* له ژماره (322)ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
مناڵێكی بچوك، عه قڵێكی گه‌وره
Posted in گۆشه on ئه‌یلول 7, 2009| Leave a Comment »
مناڵێكی بچوك، عه قڵێكی گه‌وره *
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
كاتێك (عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز) بوو به خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان، له شارانه‌وه خه‌ڵكی ده‌ڕۆیشتن بۆ پیرۆزبایی كردنی. له‌وڵاتی حیجازه‌وه وه‌فدێك رۆیشتن بۆ لای، مناڵێكی هاشمیی ته‌مه‌ن (11) ساڵانیان كرده وته‌بێژی خۆیان، عومه‌ر وتی: با به ته‌مه‌نترتان قسه بكات.
مناڵه‌كه وتی: خودا چاكت بۆ بكات ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران، مرۆڤ به‌دوو شته بچوكه‌كه‌ی (دڵ ، زمان)یه‌تی، ئه‌گه‌ر زمانێكی پاراوو دڵێكی پارێزكاری هه‌بوو شیاوی ئه‌وه‌یه كه گوێی بۆ بگیرێت، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن پێوه‌ر بوایه، له ناو خه‌ڵكییدا له تۆ به ته‌مه‌نتر هه‌بوو تاكو شایسته‌ی جێگه‌كه‌ت بێت.
له ناو خه‌ڵكییدا هه‌ن تووشی له خۆبایی بوون، ژیانخۆشه‌ویستی و حه‌زی ستایشكردنبوون، تاقاچییان خزا‌و كه‌وتنه ناو ئاگره‌وه، خودا تۆ له‌وان نه‌گێڕێت و بتگه‌یه‌نێت به كاروانی خواناسان، ئێمه‌یش هاتووین بۆ پیرۆزباییكردن هه‌م به‌خۆشیی خۆمان‌و هه‌م له‌ترسان، به خۆشیی خۆمان كه خوا تۆی پێداوین، له ترسانیش، چونكه له دادپه‌روه‌ریی تۆدا ئێمه پارێزراوین، ئیتر بێده‌نگ بوو، عومه‌ریش فه‌رمووی راست ده‌كه‌یت.
سه‌رچاوه: صور من ابتلا‌و العلما‌و نوسینی: وحید عبدالسلام بالی
* له ژماره (321)ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
چۆله‌كه‌یه‌ك ته‌وبه‌ی پێكردن
Posted in گۆشه on ئه‌یلول 7, 2009| Leave a Comment »
چۆله‌كه‌یه‌ك ته‌وبه‌ی پێكردن*
سه‌ڵاح سالار salahsalar@gmail.com
(عه‌كبه‌ری كوردیی) سه‌رده‌سته‌ی تاقمێك رێگر‌و جه‌رده بوو، رۆژێك له كاتی كه‌مین دانان بۆ راوڕووت، جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی ده‌خه‌ون، ئه‌و پاڵ ده‌دات به دارێكه‌وه، ده‌بینێت چۆله‌كه‌یه‌ك ده‌نكه خورمایه‌ك دێنێت بۆ سه‌ر ئه‌و داره، پاش كه‌مێك دانه‌یه‌كی تر دێنێت، چه‌ند جارێك ئه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش سه‌ری سوڕده‌مێنێت، باشه ئه‌و چۆله‌كه‌یه خورمای بۆ چییه؟ سه‌رده‌كه‌وێته سه‌ر داره‌كه ده‌بینێت مارێك كوێر بووه، ئه‌و چۆله‌كه‌یه ده‌نكه خورماكه ده‌كات به ده‌می ئه‌و ماره‌وه، له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌ی تیابچیت (عه‌كبه‌ر) خودا مارێكی كوێر له بیر ناكات، چۆله‌كه‌یه‌كی بۆ رامكردووه، تۆ بڵێیت تۆی له بیر بچێت؟ به گریانه‌وه جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی له خه‌و بێ‌دار ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت هه‌ستن ته‌وبه بكه‌ین، زۆر سه‌رسام ده‌بن كه ئه‌و به گریانه‌وه ده‌بینن، لێی ده‌پرسن چیت لێقه‌وماوه؟ تۆ ئێمه‌ت فێری جه‌رده‌یی كردووه‌و هه‌ر خۆشت داوای گه‌ڕانه‌وه‌مان لێده‌كه‌یت، گرنگی به‌سه‌رهاته‌كه كار له ناخیان ده‌كات، هه‌موو پێكه‌وه ته‌وبه ده‌كه‌ن‌و سێ رۆژ به گریان‌و پاڕانه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن، دواتر ده‌ڕۆن بۆ شارێك، پیره‌ژنێك له‌سه‌ر رێگه‌كه‌یدا دانیشتووه، هه‌ر كاروانێك دێت هه‌واڵی عه‌كبه‌ری كوردیی ده‌پرسێت، تا ده‌گاته كاروانه‌كه‌ی ئه‌وان، عه‌كبه‌ریش سه‌ری سوڕده‌مێنێت! ده‌پرسێت دایه‌گیان، عه‌كبه‌رت بۆ چییه؟ ده‌یناسییت؟ ده‌ڵێت: نایناسم به‌ڵام كوڕێكم هه‌بوو مرد، هه‌ندێك پاره‌ی لێبه‌جێماوه، وه‌سیه‌تی كردووه بۆی بكه‌مه سه‌ده‌قه، سێ شه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا دێته خه‌ونم ده‌ڵێت ئه‌و پاره‌یه بده به عه‌كبه‌ری كوردیی، تازه ته‌وبه‌ی كردووه‌و له‌گه‌ڵا كاروانێكدایه‌و بۆ ئێره دێت.
* سه‌رچاوه: كتاب التوابین تألیف: ابن قدامه المقدسی
* له ژماره (319) ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ته‌نها ده‌نكه خورمایه‌ك
Posted in گۆشه on ئه‌یلول 4, 2009| Leave a Comment »
ته‌نها ده‌نكه خورمایه‌ك *
سه‌ڵاح سالار salahsalar@gmail.com
رۆژێك ئافره‌تێكی هه‌ژار په‌لی دوو كچی خۆی ده‌گرێت و ده‌ڕوات بۆ ماڵی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) تا شتێكی ده‌ست بكه‌وێت. عائیشه (ره‌زای خوای لێ ببێت) ده‌فه‌رموێت: ئه‌و ئافره‌ته دوو كچی پێ‌بوو، هات داوای شتێكی كرد پێی بده‌ین، ئێمه‌ش هیچمان نه‌بوو ته‌نها یه‌ك ده‌نكه خورما نه‌بێت، پێمان‌دا، كردی به دوو كه‌رته‌وه هه‌ر كه‌رتێكی دا به یه‌كێك له كچه‌كانی، خۆی هیچی لێنه‌خوارد، پاشان هه‌ستاو رۆیشت. دواتر پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هاته‌وه، منیش هه‌واڵی ئه‌و ژنه‌م پێدا، ئه‌ویش فه‌رمووی: هه‌ركه‌س خوای گه‌وره تاقی بكاته‌وه به پێدانی كچ‌و ئاوا بێت بۆیان، ئه‌وا بۆیان ده‌بن به به‌ربه‌ستێك و له ئاگری دۆزه‌خ ده‌یانپارێزێ. سه‌رچاوه: 50 قصه من قصص
* له ژماره (318) ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
تاڵتر له تاڵیی
Posted in گۆشه on ئه‌یلول 4, 2009| Leave a Comment »
تاڵتر له تاڵیی *
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
(لوقمانی حه‌كیم) ئامۆژگارییه به‌نرخه‌كانی بۆ (ساران)ی كوڕی‌و له رێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه بۆ ئێمه جێگه‌ی بایه‌خه‌و سوودی گرنگی هه‌یه بۆ كه‌سێك به دڵا په‌یڕه‌وی لێ بكات.
خودای گه‌وره سه‌رپشكی كرد له نێوان په‌یامبه‌ریی‌و حیكمه‌تدا، ئه‌و حیكمه‌تی هه‌ڵبژارد، لوقمانی حه‌كیم ده‌فه‌رموێت: گوژاڵكم خوارد، تامی تاڵی دڕكی بیابانیشم چه‌شت، نه‌مدی تاڵتر بێت له هه‌ژاریی، ئه‌گه‌ر هه‌ژار كه‌وتیت لای خه‌ڵك باسیی مه‌كه، با به كه‌م ته‌ماشات نه كه‌ن، به‌ڵكو داوا له خوای گه‌وره بكه به فه‌زڵی خۆی به‌شت بدات، كێ هه‌یه داوای شتێكی له خوا كردبێت‌و پێی نه‌به‌خشیبێت؟! یان ده‌ستی نزای بۆ به‌رزكردبێته‌وه‌و وه‌ڵامی نه‌دابێته‌وه، یاخود ناڕه‌حه‌تییه‌كی له‌سه‌ر بووبێت‌و له خوای خۆی پاڕابێته‌وه‌و له‌سه‌ری ئاسان نه‌كردبێت؟.*
هه‌رله باره‌یه‌وه ئیمام عه‌لی (خوای لێ رازییبێت) فه‌رموویه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌ژاریی پیاوێك بوایه، من ئه‌و پیاوه‌م ده‌كوشت.
* حكم لقمان حكیم
جمع و تألیف: یوسف خگار محمد.
* له ژماره (317) ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟ مه‌رگ له‌وێیه
Posted in گۆشه on ئه‌یلول 2, 2009| Leave a Comment »
بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟ مه‌رگ له‌وێیه *
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
جارێك فریشته‌ی گیان گێش له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤ رۆشته مه‌جلیسی حه‌زره‌تی سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای لێ بێت)، له‌وێ دانیشت‌و به ته‌واوی نیگای خسته سه‌ر یه‌كێك له دانیشتوان، (كه وه‌زیری سوله‌یمان بوو).
دواتر رۆشت، پاشان ئه‌و كه‌سه پرسیاری له سوله‌یمان كرد، ئه‌وه كێ‌بوو هاتبووه مه‌جلیسه‌كه‌مان؟ سوله‌یمانیش فه‌رمووی ئه‌وه فریشته‌ی گیانكێشان بوو، بۆچی ده‌پرسیت؟ وتی: به‌رده‌وام چاوی بریبووه من، به خوا زۆر ده‌ترسم، تكات لێده‌كه‌م بمنێره بۆ هیندستان، سوله‌یمان فه‌رمانی كرد به (با) كابرای گواسته‌وه بۆ هندستان، دوایی دیسانه‌وه فریشته‌ی گیانكێشان هاتووه، سوله‌یمان پرسی تۆ بۆچی چاوت بڕیبووه ئه‌و كه‌سه؟
وتی: به‌خوا من سه‌رم سوڕمابوو، خوای گه‌وره فه‌رمانی به من كردووه كه گیانی ئه‌و له هیندستان بكێشم، كه‌چی ئه‌ویش ئه‌وه‌تا له خزمه‌تی تۆدا دانیشتووه!
سه‌رچاوه:
منڤره مرگ.
تألیف: خواجه محمد اسلام.
* له ژماره (316)ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.