گفتوگۆ: سه‌ڵاح سالار
salahsalar@yahoo.com
خۆكاندیدكردنی مامۆستا عه‌لی باپیر، وه‌ك كاندیدكردنی كه‌سێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ نییه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له ناوه‌نده سیاسیی و رۆشنبیرییه‌كه‌دا دایه‌وه، باشترین شتیش ئه‌وه‌یه مرۆ خۆی پێناسه‌ی كار‌و به‌رنامه‌ی خۆی بكات، نه‌ك له‌سه‌ر زمانی كه‌سانی دیكه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر شی بكرێته‌وه، له‌مڕوانگه‌یه‌و ئه‌م گفتوگۆیه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی بپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و كاندیدی ژماره (1)ی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ژماره (352) ئه‌نجام دا.
+ له ئێستادا به‌ڕێزتان ئه‌میری حزبن، بارودۆخی شاری به‌غدایش به‌و جۆره‌یه كه ده‌یزانین، ئه‌و هۆكارانه چین وایان كردووه بڕیار بده‌یت خۆت كاندی بكه‌یت بۆ ئه‌و پۆسته؟
ـ الحمدلله رب العالمین والصلاة والسلام علی محمد النبي الأمین وآ‌له المهتدین بهدیة المبین.
دیاره كاندیدكرانی به‌نده بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه بوو نه‌ك خۆم ڕه‌غبه‌تم لـێ بووبێ، هانده‌ری سه‌ره‌كییش بۆ سه‌ركردایه‌تیی له‌وباره‌وه ئه‌وه‌بوو كه پێگه‌ی كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا به‌هێزتربێت‌و ناسنامه‌ی مسوڵمانه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ڕوونترو دره‌وشاوه‌تر بێ، وه وه‌ك حیزبیش په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵا پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقدا پته‌وتربكه‌ین له‌سه‌ر بناغه‌ی جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر برایه‌تی ئیسلامیی و پابه‌ندیی به‌شه‌ریعه‌ته‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی كێشه‌و گرفته‌كانمان بۆ ته‌رازووی قوڕئان‌و سوننه‌ت.
+ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی خاوه‌نی دیدو تێڕوانینی ئیسلامییانه‌ی خۆیه‌تی، ئێوه به‌رنامه‌تان چییه تا له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و تێڕوانینانه‌تان به قازانجی گه‌لی كورد جێبه‌جێبكه‌ن؟
ـ وه‌ك له‌وه‌ڵامی پرسیاری پێشووشدا ئاماژه‌م پێدا ئێمه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌ڕوون‌و ڕاشكاویی گوتوومانه‌و ده‌ڵێین، قه‌ناعه‌تی سه‌دا سه‌دمان وایه كه ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌موولایه‌ك له‌گه‌ڵا ناسنامه‌ی ئیسلامه‌تیی خۆماندا ڕاست بكه‌ین به شه‌ریعه‌تی ئیسلام‌و یاسا‌و ڕێساكانییه‌وه پابه‌ندبین، وێڕای سه‌رفرازیی دواڕۆژ به‌خته‌وه‌ریی ئه‌م ژیانه دنیاییه‌شمان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین‌و سه‌رجه‌م مافه ڕه‌وایه‌كانیشمان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین، چ ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان‌و چ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی عێراق به‌هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه.
وه‌له‌ڕاستیدا ئێمه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌ركێكی ئیسلامییمانه‌و مایه‌ی سه‌رفرازیی قیامه‌تمانه، زۆریش له‌به‌رژه‌وه‌ندییمانه كه جه‌خت بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی مسوڵمانه‌تییمان‌و پشتبه‌ستنمان به‌شه‌ریعه‌ت بۆ داواكردنی مافه ڕه‌وایه‌كانمان چونكه بێگومان شه‌ریعه‌تی خوای كاربه‌جێ به‌چاوێكی دادگه‌رانه‌و بێ جیاوازیی ته‌ماشای هه‌موولایه‌ك ده‌كات‌و ئیمتیاز‌و پله‌وپایه نادات به‌كه‌س به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا، چ له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كان‌و چ له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌كان، دیاره له‌حاڵێكی واشدا بابای خاوه‌ن هه‌ق قازانجیه‌تی‌و هیچ كاتێكیش گه‌لی كورد داوای نه‌كردوه كه له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی دیكه ئیمتیازی پێبدرێ، به‌ڵكو داوای كردوه كه سته‌می لێنه‌كرێ‌و چی به‌خه‌ڵكی دیكه دراوه به‌ویش بدرێ.
+ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا و له‌و شارانه‌ی كه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كاندیدی هه‌یه، به تایبه‌ت شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاری كه‌ركووك خه‌ڵكی زۆر به‌گه‌رمی پێشوازیی له كۆمه‌ڵ ده‌كات، ئه‌و ئیستیجابه‌یه‌ی ئه‌مجاره بۆچی ده‌گێڕیته‌وه؟
ـ من پێم وایه به‌ده‌نگه‌وه هاتنی خه‌ڵكی مسوڵمان له‌شاره‌كانی كوردستان‌و كه‌ركووكیش بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و پێشوازیی گه‌رمیان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ:
1- ڕوون‌و ڕاشكاوبوونی ئاڵا‌و به‌رنامه‌و ئامانجی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، وه‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ڕاستییه كه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی لایه‌نێكی ئیسلامییه‌و به‌مانای وشه ئیسلامیی وه‌ك به‌رنامه‌و ڕێبازی خۆی ته‌به‌ننی كردوه‌و بڕیاری داوه كه كار بكات بۆ پیاده‌كردنی شه‌ریعه‌ت‌و هێنانه‌دی ئامانجه به‌رزه‌كانی كه قازانج‌و خێروخۆشی دنیا‌و دواڕۆژی هه‌موولایه‌ك ده‌گرنه خۆیان.
2- متمانه‌و باوه‌ڕرهه‌بوونی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ری مسوڵمان به‌قیاده‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و سه‌رڕاستیی‌و دڵسۆزیی‌و ئه‌مانه‌تداریی‌و په‌رێزپاكیی.
3- گه‌یشتنه بنبه‌ستی ته‌وژمی عه‌لمانیی‌و گیرۆده‌بوونی به‌چه‌ندان قه‌یران‌و گرفتی فیكریی‌و سیاسیی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و ئه‌خلاقییه‌وه.
4- نائومێدبوونی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر له‌قیاده‌ی ته‌وژمی عه‌لمانیی حوكمڕان كه بتوانێ به‌سه‌ر گرفت‌و قه‌یرانه‌كانیدا زا ڵ بێ، وه‌ك چه‌ندان جار گفت‌و به‌ڵێنی زۆر‌و جۆراوجۆری به‌خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌رداو نه‌یتوانی وه‌فاداربێ به‌و گفت‌و به‌ڵێنانه.
هیواشم وایه كه ئێمه‌ش هه‌موولایه‌ك شایسته‌ی ئه‌و ئومێد‌و هیوا پێبوونه‌ی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان بین‌و له‌وئاسته‌دابین، كه خه‌ڵك‌و میلله‌تمان لێیان چاوه‌ڕێ كردووین‌و په‌ندو عیبڕه‌ت له‌خه‌ڵكی دیكه وه‌ربگرین‌و هه‌ڵه‌كانی ئه‌وان دووباره نه‌كه‌ینه‌وه‌و، هه‌رگیز خه‌یاڵا پڵاوی وانه‌كه‌ین كه ئێمه هه‌رچییه‌ك بكه‌ین‌و هه‌رچۆن بین خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر هه‌ر له‌گه‌ڵمان ده‌بن‌و هه‌ر پشتگیرمان ده‌بن !
+ خه‌ڵك زۆرتر واهه‌ست ده‌كه‌ن كه به‌ڕێزتان موڵكی هه‌موو چین و توێژه‌كان بن ، به سه‌له‌فی، سۆفی، ده‌روێش و زانایان ئایینی و رۆشنبیرانه‌وه، نه‌ك به ته‌نیا كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، ئه‌مه بۆچی ده‌گێڕیته‌وه و به‌ڕێزیشتان چۆن كار له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌یت؟
ـ ڕاسته به‌نده هه‌رچه‌نده به‌رپرسی كۆمه‌ڵی ئیسلامییم به‌ڵام ته‌نیا خۆم به‌هی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و ئه‌ندام‌و دۆست‌و لایه‌نگرانی نازانم‌و ته‌نیا خۆم له‌به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامییدا به به‌رپرسیار نازانم، به‌ڵكو خه‌م له‌سه‌رجه‌م ته‌وژمی ئیسلامیی ده‌خۆم به‌هه‌موو پێكهاته‌و مه‌شڕه‌به‌كانییه‌وه وه له‌خوا به‌زیاد بێت په‌یوه‌ندیی برایه‌تیی‌و هاموشۆشم له‌گه‌ڵا هه‌موولایه‌كدا هه‌یه‌و، ڕێز‌و ته‌قدیریشم بۆ كاروچالاكیی‌و كردوكۆششی هه‌موو مسوڵمانێكی دڵسۆز‌و مشوور خۆر هه‌یه‌و هه‌رگیز پێم وانه‌بووه كه فڵانه‌كه‌س یان فڵان ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه زیاده‌و پێویست نیه، هه‌ركه‌سێكیش ته‌ماشای كتێب‌و به‌رهه‌مه‌كانی به‌نده بكات زۆر به‌ڕوونی هه‌ست ده‌كات كه هه‌موو ئه‌و لایه‌ن‌و بوارانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ته‌وژمی ئیسلامیی خه‌میان لـێ ده‌خۆن‌و گرنگیی‌و بایه‌خیان پێ ده‌ده‌ن، به‌نده‌ش كردوومن به‌جێگای گرنگیی پێدان‌و كار له‌سه‌ركردن، بۆ وێنه:
یه‌ك: له‌بواری خستنه ڕووی عه‌قیده‌ی ئیسلامیی‌و ڕاستییه‌كانیداو ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه مسوڵمانان له‌و بواره‌دا تێ‌یان كه‌وتوونه كتێبی: (ئیمان‌و عه‌قیده‌ی ئیسلامیی له‌به‌ر ڕۆشنایی قوڕئان‌و سوننه‌تدا)م نووسیوه كه شه‌ش به‌رگی قه‌باره گه‌وره‌و پڕ‌و نزیكه‌ی سێ هه‌زار (3000) لاپه‌ڕه ده‌بێ.
دوو: وه‌له‌بواری فیقهی خوا په‌رستییدا كتێبی: (خوا په‌رستیی ئیسلامیی)یم نووسیوه كه چوار به‌رگی گه‌وره‌یه‌و نزیكه‌ی (2000) لاپه‌ڕه‌یه‌و سه‌رجه‌م درووشمه سه‌ره‌كییه‌كانی عیباده‌تم تێدا توێژیونه‌وه.
سـێ: وه‌له‌بواری ته‌زكیه‌ی نه‌فسدا هه‌ركام له‌كتێبی: (ڕێگای صاڵح بوون‌و به‌ره‌وخواچوون)و كتێبی: (گه‌ڕانه‌وه بۆلای خوا)م نووسیوه كه تێیاندا چۆنیه‌تی خۆ ته‌زكیه‌و ته‌صفیه كردن‌و تۆبه‌كردن‌و بۆ خوا صوڵحانم ڕوون كردۆته‌وه.
چـوار: وه‌له‌بواری ئه‌رك‌و كار‌و كه‌سایه‌تی زانایاندا كتێبی: (زانایانی ئیسلام كێن‌و چۆنن؟)و چه‌ند نامیلكه‌یه‌كیشم نووسیون كه تێیاندا باسی ئه‌وه‌م كردوه زانا‌و پێشه‌وایان ده‌بێ چۆن بن‌و چی بكه‌ن‌و…هتد؟!
پـێنج: وه‌له‌بواری فیكری ئیسلامییدا چه‌ندان كتێبی جۆراو جۆرم نووسیون وه‌ك: (خواناسیی، ئایین، ئیمان)، (ئیسلام‌و ڕێچكان…)، (سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی)، (چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی باوی سه‌رده‌م)، (ته‌وژمی ئیسلامیی عه‌لمانیی‌و خاڵه هاوبه‌ش‌و جیاوازه‌كانیان)…هتد.
شـه‌ش: وه‌له‌بواری كار‌و چالاكی ئیسلامییدا چه‌ندان به‌رهه‌می جۆراوجۆرم خستوونه ڕوو به‌پێ‌ی ئه‌و قۆناغ‌و هه‌ل‌و مه‌رجانه‌ی كه پێیاندا گوزه‌رم كردوه، كه به‌پێویستی نازانم ئاماژه به‌هه‌موویان بكه‌م‌و دوا به‌رهه‌مم له‌وباره‌وه كتێبی: (ئیسلام‌و مسوڵمانه‌تی‌و كاری ئیسلامیی له‌به‌ر ڕۆشنایی قوڕئان‌و سوننه‌تدا)یه‌و هه‌ركام له: (پڕۆژه‌ی به‌رنامه‌ی فیكریی كاری ئیسلامیی)و (چه‌ند ڕێروونییه‌ك بۆ ئیسلامییه‌كانی كوردستان)یش دوو به‌رهه‌می گرنگمن له‌وبواره‌دا.
چۆنیه‌تی كاركردنی منیش له‌سه‌ر ئه‌وبۆچوونه‌ی جه‌ماوه‌ری ئیسلامیی‌و دیندارمان ئه‌وه‌یه كه له‌به‌رانبه‌ر كێشه‌و گیروگرفت‌و ئیش‌و ژانه‌كانیاندا خۆم به به‌رپرسیار ده‌زانم‌و ڕێز‌و خۆشه‌ویستیی‌و دڵسۆزییم بۆ هه‌موولایه‌كیان هه‌یه‌و سه‌نگی مه‌حه‌كیش لای من بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی براو خوشكانی ئیسلامیی‌و دیندارم بریتیه له ڕێژه‌ی چاك تێگه‌یشتنیان له‌ئیسلام‌و باش پێوه‌پابه‌ندبوونیان، چونكه خوای كاربه‌جێ فه‌رموویه‌تی: [… إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ….]، الحجرات -13-، واته: به‌ڕێزترتان له‌لای خوا پارێزكارترتانه، كه‌واته: ئێمه‌ش پێویسته هه‌ركه‌سێك زیاتر پارێزكاریی زیاتری پێوه ببینین له‌لامان به‌قه‌درترو خۆشه‌ویستتر بێت.
+ دوا په‌یامتان بۆ هه‌موو گه‌لی كورد به‌گشتیی و ده‌نگده‌ران و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت چییه؟
ـ له‌دوا په‌یاممدا بۆ گه‌لی كوردستان به‌گشتیی‌و ده‌نگده‌ران به‌تایبه‌ت ده‌ڵێم: ئه‌ی گه‌لی كوردستانی مسوڵمانی به‌ڕێز! ئاگاداربه كه ده‌نگدان شایه‌تییدانه‌و مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌رپرسانیش سپارده‌یه‌كی گه‌وره‌وگرانه‌و ده‌بێ هه‌موولایه‌ك هۆشیارانه به‌رپرسیارێتی به‌كه‌سانی شایسته نه‌بێ نه‌سپێرن، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا “صلی الله علیه وسلم” سپاردنی ئه‌مانه‌تی به‌كه‌سانی نالایقی به‌مایه‌ی كۆتایی پێهاتنی ئه‌و كار‌و كۆمه‌ڵه داناوه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی: (اذا ضیِّعت الأمانه فانتظر الساعة) پاشان كه پرسیاری لێكراوه ئایا به‌زایه‌دانی ئه‌مانه‌ت چییه؟ فه‌رموویه‌تی: (اذا أُسنِد الأمر الی غیر أهله فانتظر الساعة) وه‌ك (بخاري) گێڕاویه‌ته‌وه.
ئاشكراشه كه كه‌سانی مسوڵمان‌و دیندارو خواپه‌رست تاقه كه‌سانی ئه‌میندارو شیاوی پێ سپێررانی ئه‌مانه‌تن‌و مسوڵمانان له‌سه‌ریان پێویسته جگه له‌خه‌ڵكی پابه‌ندی دین‌و شه‌ریعه‌ته‌كه‌یان متمانه‌ی كار پێ سپاردن‌و هه‌ڵبژاردن بۆ به‌رپرسیارێتی به‌هیچكه‌سی دیكه نه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها له‌دوا په‌یامیشمدا بۆ دام‌و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌ڵێم: پێویسته به‌وپه‌ڕی پیشه‌ییه‌وه كاری خۆتان بكه‌ن‌و به‌هیچ جۆرێك لایه‌نگیرییتان بۆ هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك نه‌بێت، ئه‌گه‌رنا وێڕای به‌رپرسیارێتی قیامه‌ت عه‌یبداری دنیاش ده‌بن‌و حكوومه‌ت‌و قه‌واره‌و ئه‌زموونه سیاسییه‌كه‌شمان زیاتر ناشیرین ده‌كه‌ن‌و ده‌یخه‌نه ژێر نیشانه‌ی پرسیاره‌وه.