چۆله‌كه‌یه‌ك ته‌وبه‌ی پێكردن*
سه‌ڵاح سالار salahsalar@gmail.com
(عه‌كبه‌ری كوردیی) سه‌رده‌سته‌ی تاقمێك رێگرو جه‌رده بوو، رۆژێك له كاتی كه‌مین دانان بۆ راوڕووت، جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی ده‌خه‌ون، ئه‌و پاڵ ده‌دات به دارێكه‌وه، ده‌بینێت چۆله‌كه‌یه‌ك ده‌نكه خورمایه‌ك دێنێت بۆ سه‌ر ئه‌و داره، پاش كه‌مێك دانه‌یه‌كی تر دێنێت، چه‌ند جارێك ئه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش سه‌ری سوڕده‌مێنێت، باشه ئه‌و چۆله‌كه‌یه خورمای بۆ چییه؟ سه‌رده‌كه‌وێته سه‌ر داره‌كه ده‌بینێت مارێك كوێر بووه، ئه‌و چۆله‌كه‌یه ده‌نكه خورماكه ده‌كات به ده‌می ئه‌و ماره‌وه، له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌ی تیابچیت (عهكبهر) خودا مارێكی كوێر له بیر ناكات، چۆله‌كه‌یه‌كی بۆ رامكردووه، تۆ بڵێیت تۆی له بیر بچێت؟ به گریانه‌وه جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی له خه‌و بێ‌دار ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت هه‌ستن ته‌وبه بكه‌ین، زۆر سه‌رسام ده‌بن كه ئه‌و به گریانه‌وه ده‌بینن، لێی ده‌پرسن چیت لێقه‌وماوه؟ تۆ ئێمه‌ت فێری جه‌رده‌یی كردووه‌و هه‌ر خۆشت داوای گه‌ڕانه‌وه‌مان لێده‌كه‌یت، گرنگی به‌سه‌رهاته‌كه كار له ناخیان ده‌كات، هه‌موو پێكه‌وه ته‌وبه دهكهنو سێ رۆژ به گریان‌و پاڕانه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن، دواتر ده‌ڕۆن بۆ شارێك، پیره‌ژنێك له‌سه‌ر رێگهكهیدا دانیشتووه، هه‌ر كاروانێك دێت هه‌واڵی عه‌كبه‌ری كوردیی ده‌پرسێت، تا ده‌گاته كاروانه‌كه‌ی ئه‌وان، عهكبهریش سه‌ری سوڕده‌مێنێت! ده‌پرسێت دایه‌گیان، عهكبهرت بۆ چییه؟ دهیناسییت؟ ده‌ڵێت: نایناسم به‌ڵام كوڕێكم هه‌بوو مرد، هه‌ندێك پاره‌ی لێبه‌جێماوه، وه‌سیه‌تی كردووه بۆی بكه‌مه سه‌ده‌قه، سێ شه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا دێته خه‌ونم ده‌ڵێت ئه‌و پاره‌یه بده به عه‌كبه‌ری كوردیی، تازه ته‌وبه‌ی كردووه‌و له‌گه‌ڵا كاروانێكدایهو بۆ ئێره دێت.
* سه‌رچاوه: كتاب التوابین تألیف: ابن قدامه المقدسی
* له ژماره (319) ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
لێدوانێک بنووسە