حوكمی گه‌ل بۆ كێ؟!
ئازار 2, 2010 لە لایەن mtmana
سه‌ڵاح سالار
له كوردستان یه‌كێك له‌و دروشمه بریقوباقانه‌ی به‌رده‌وام به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا ده‌به‌خشرێته‌وه و به‌هۆی زۆر وتنه‌وه‌ی وه‌ك قه‌وانێكی سواوی لێهاتووه، زاراوه‌ی (دیموكراسی)یه، به‌هه‌ر یه‌كێك له بانگهشهكارانیشی بڵێیت: ئه‌رك نه‌بێت پێناسه‌یه‌كی دروشمهكهتمان بۆ بكه، یه‌كێك له پێناسه باوه‌كانی كه (حوكمی گه‌ل بۆ گه‌ل)ه، ده‌كات به كاڵای باڵای. ئه‌م پێناسه‌یه خاڵی بنه‌ڕه‌تی جیاوازیی ئیسلامییه‌كان و ئه‌وانه، چونكه ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێن: حوكم بۆ خودایه، مه‌به‌ستم نییه بڕۆینه نێو ئه‌و مشتومڕه‌ی چه‌ندساڵه له‌سه‌ر ئه‌و ڕایجاییانه هه‌ن، ته‌نیا بۆ ڕوونكردنه‌وه‌و تیشكخستنهسهر خاڵێك ئه‌و نموونه‌یه‌م هێنایه‌وه، ئێستا با پێكه‌وه گفتوگۆیه‌كی كورت بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه من وتم زاراوه‌یه‌كی باقوبریق، ئه‌ڵبه‌ت ڕێزم بۆ هه‌ڵگرانی بیروباوه‌ڕه‌كه هه‌یه‌و خۆیان سه‌رپشكن له‌وه‌ی هه‌ڵیان گرتووه، به‌ڵام له كوردستاندا دیموكراسیی وه‌ك وشه‌یه‌كی به‌كارهێنراو زۆرتر سوودی لێوه‌رگیراوه‌و كه‌متر جێبه‌جێكراوه، دڵنیام ئه‌وانه‌ی په‌رچه‌مێكی له‌و جۆره‌یان لێره بهرزركردووهتهوه خودی خۆیان له‌گه‌ڵ پیاده‌كردنیدا نین، بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر پێكه‌وه پێناسه‌كه (حوكمی گه‌ل بۆ گه‌ل) شی بكه‌ینه‌وه، ته‌كلیفێكی قورس ده‌خاته سه‌رشانی پێڕه‌وانی، به‌ڵام تا ئه‌وشوێنه‌ی ئاگادرین و به چاوی سه‌ر دیومانه، نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنیدا بن، چونكه پێناسه‌كه داوای حوكمی گه‌ل بۆ گه‌ل ده‌كات، كه‌چی له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌بینین ئه‌و درووشمه لنگه‌وقووچ ده‌بێته‌وه، تهزویركردن و نانبڕین و هه‌ڕه‌شه‌ی فهسڵكردنی فرمانبهرو تێهه‌ڵدانی رۆژنامه‌نووس و ده‌یان و سه‌دان فڕوفێل و چاوسووركردنه‌وه، ئه‌مه جگه له به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌و سه‌روه‌تی میلله‌ت بۆ ده‌نگكڕین و پێدانی دیاری و به‌خششی زه‌وی و ده‌مانچه‌و هه‌رشتێكی دی، كه له زاری گه‌ل ده‌گیرێته‌وه‌و بۆ ده‌رچوونه‌وه‌ی خۆیان به خه‌ڵكانێكی ساده‌و فریودراو ده‌یبه‌خشنه‌وه، ئه‌مانه‌و سه‌دان نموونه‌ی دیكه‌ی له‌مجۆره به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نایانه‌وێت به ڕاستی ته‌فسیری پێناسه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر بڕوابوون به حوكمی گه‌ل بۆ گه‌ل وا بێت، یانی چه‌ند ساڵه جه‌ماوه‌ر چه‌واشه كراوه، ئه‌گه‌ر واش نییه واتای ئه‌وه‌یه كه ده‌سته‌ڵاتدارانی كوردستان بڕواین به‌وه نییه حوكمی گه‌ل بۆ گه‌ل بێت، راستییه‌كه‌ی ئاوایان به‌كار هێناوه حوكمی گه‌ل بۆ ئه‌وان، بێگومان خه‌ڵك هوشیاره‌و پرسیاری لا دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕاست بڕواتان به‌و پێناسه‌یه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێوه پێڕه‌ویی له چه‌مكی دیموكراسیی ده‌كه‌ن و ده‌تانه‌وێت به‌رقه‌راری بكه‌ن، ده‌بێت به‌ر له هه‌موو كه‌س خۆتان بڕواتان پێی هه‌بێت، بڕوابوونیش به كردار ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌ك به قسه‌ی بێناوه‌ڕۆك به میلله‌تی ره‌شوڕووتی خۆتی بفرۆشیته‌وه، جا ئه‌گه‌ر وایه لێگه‌ڕێن ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ئێوه‌ی قه‌بووڵه پیرۆزتان بێت و ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه ناڕهوایهیش به‌كار مه‌هێنن، مادام خه‌ڵك ئێوه‌ی ده‌وێت، پێویست ناكات خۆتان سه‌غڵه‌ت بكه‌ن، ئه‌گه‌ر وایش نییه، ده ڕێ بۆ ئه‌وانی دی چۆڵ بكه‌ن و به ڕێگه‌ی نامه‌شروع بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن مه‌كه‌ن، ئێوه یه‌ك شت بكه‌ن بۆ هه‌موو لا باشترین چاره‌سه‌ره، لێگه‌ڕێن با گه‌ل كێی گه‌ره‌كه هه‌ڵیبژێرێت و خۆشتان ئیحراج نابن و خه‌ڵكیش ماندوو ناكه‌ن، ده‌زانین قه‌بوڵكردنی زۆر تاڵه، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی گه‌لێكجار شیفا له ده‌نكه حه‌بێكی تاڵدایه، تاڵتر له ژاری مار.
بڵاوکراوەتەوە لە بابه‌ت | لێدوانێک بنووسە
لێدوانێک بنووسە