دوور نییه ئه‌سپه ڕه‌شه‌كه سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران مسۆگه‌ر بكات
نیسان 22, 2010 لە لایەن mtmana
راپۆرت: سه‌ڵاح سالار
salahsalar@yahoo.com
پاش پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ لیستێك نه‌یتوانی رێژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ده‌ست بێنێت، بۆیه قه‌یرانی پێكهێنانی حكومه‌ت رووی له‌م وڵاته‌كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ و رۆیشتنی شاندی لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌و وڵاتانه كاره‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد.
دكتۆر فوئاد مه‌عسووم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی دژی ئه‌و سهردانانهیهو رای وایه كه لایه‌نه‌كان خۆیان به وڵاتانی دراوسێدا هه‌ڵواسیوه، نه‌ك ئه‌وان ده‌ستوه‌ربده‌نه ناوخۆی عێراق، «به رای من وڵاتانی دراوسێ ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رناده‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكانی ناو عێراق ده‌یانه‌وێت خۆیان هه‌ڵبواسن به‌ولاو ئه‌ولادا، وا ده‌زانن به‌وجۆره به‌هێز ده‌بن، من دژی ئه‌و جۆره سه‌ردانانه‌م كه هێزه سیاسییه‌كان ده‌یكه‌ن بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی، ده‌بێت پاش دامه‌رزراندنی حكومه‌ته نوێیه‌كه ئه‌و سه‌ردانانه بكرێت بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌ك ئێستا»، به‌ڵام عه‌بدوڕڕه‌حمان سدیق سیاسه‌تمه‌داری سهربهخۆو به‌رپرسی سه‌نته‌ری پرد بۆ توێژینه‌وه، پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كه‌ی دوكتۆر فوئاده، «سه‌رده‌مانی دی وڵاتانی دراوسێ ده‌ستێوه‌ردانی نێگه‌تیڤانه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره ده‌توانین بڵێین شێوه‌یه‌كی ئیجابییانه‌ی هه‌یه، چونكه ده‌زانن ئیتر عێراق بریتییه له سێ پێكهاته‌ی كورد و سوننه‌و شیعه و پێویسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌دا بكه‌ن، به تێكچوونی بارودۆخه‌كه سه‌رئێشه‌ش بۆ ئه‌وان دروست ده‌بێت، بۆیه ئه‌مجاره به‌رپرسه عێراقییه‌كانیان بانگ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان بكه‌ن، نه‌ك دهستێوهرادان بكه‌ن، ئه‌مجاره ئه‌مریكا راسته‌وخۆ قسه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ت نییه، به پێچه‌وانه‌ی جاره‌كانی پێشووه‌وه، به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن: ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوخۆییه‌و پێویسته عێراقییه‌كان خۆیان چاره‌سه‌ری بكه‌ن، بۆیان ده‌ركه‌وتووه عێراقییه‌كان عێراقیین، ئه‌گه‌ر شیعه‌ش بن شیعه‌یه‌كی عێراقیین، مه‌رج نییه هه‌ركه‌س شیعه بێت سه‌ر به ئێران و هه‌ركه‌سیش سوننه بێت سه‌ر به وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان بێت»، به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌رجۆره ده‌ستێوه‌ردانێك به هۆكاری ئاڵۆزبوونی زیاتر ده‌زانێت و ئه‌ویش هاوڕای دوكتۆر فوئاده كه سه‌ردانی شانده سیاسییه‌كانی پێ باش نییه، له په‌یوه‌ندییه‌كدا به (كۆمه‌ڵ)ی راگه‌یاند: «هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزبوون ده‌بات، ده‌بێت عێراقییه‌كان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، چونكه ئه‌و حكومه‌ته بۆ ئه‌وانه نه‌ك بۆ دراوسێكان، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر جۆره ده‌ستێوه‌ردانێك ئه‌و پرۆسه‌یه تێك ده‌دات، سه‌ردانه‌كانیش هێزه‌سیاسییه‌كان خۆیان ده‌یكه‌ن و وایان پێ باشه، به‌ڵام له راستییدا ئه‌وه باش نییه، ئه‌و وتوێژانه حزبه عێراقییه‌كان له ناوخۆیان بیكه‌ن باشتره تا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر»، ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێی وایه ئاساییه لایه‌نێك خۆی به‌هۆی وڵاتێكه‌وه به‌هێز بكات، كه‌چی دژی په‌نابردنه بۆ دهرودراوسێكان، «شتێكی ئاساییه خه‌ڵكی هه‌ر وڵاتێك بیانه‌وێت به وڵاتێكی دیكه خۆیان به‌هێز بكه‌ن، بۆیه من پێم وایه حه‌ق نییه ئه‌و سه‌ردانانه بكرێت، چونكه ئه‌وان پرس به ئێمه ناكه‌ن بۆ كاروباری خۆیان ئیتر بۆ ئێمه پرس به‌وان بكه‌ین، ئه‌و پرس و سه‌ردانانه مانای وایه ئێمه نازانین حكومه‌تی خۆمان پێكبێنین».
ململانێی وڵاتان
ململانێی وڵاتان بۆ جێپێكردنهوهی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعی عێراق له چڵه‌پۆپه نزیك بووه‌ته‌وه، هه‌وڵی هه‌موو لایه‌كیش بۆ ئه‌وه‌یه لیسته نزیكه‌كه‌ی خۆی سه‌ربخات، چاودێرانی سیاسیی وای بۆ ده‌چن كێبه‌ركێكه زیاتر له نێوان ئێران و ئه‌مریكادایه، سه‌لام عه‌بدوڵڵای به‌رپرسی لقی چواری پارتیی تایبه‌ت به (كۆمه‌ڵ) وتی: «ئه‌مه‌ریكا نه‌هاتووه دیكتاتۆرێك بڕووخێنێت تا دواتر كۆمه‌ڵێك ئاژاوه‌چی حوكم بكه‌ن، ئه‌مریكا مافی خۆیه‌تی به جۆرێك كه ناوی نه‌نێین ده‌ستێوه‌ردان به‌ڵكو به راوێژكردن بزانێت چی ده‌وێت له پاش رووخانی سه‌ددام، راستییه‌كه‌ی من ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ناونانێم ده‌ستێوه‌ردان، به‌ڵكو مافی خۆیه‌تی چونكه قوربانی زۆریاندا و گه‌وره‌ترین دیكتاتۆریان له‌كۆڵ گه‌لانی عێراق كرده‌وه»، سه‌باره‌ت بهوپرسیارهی ئێمه كه ئه‌و هه‌ق به ئێران یان ئه‌مریكا ده‌دات له كاتی ململانێكه‌دا ناوبراو وتی: «زیاتر ئه‌و مافه به ئه‌مریكا ره‌وا ده‌بینم»، هه‌رچی عه‌بدوڕڕه‌حمان سدیقیشه بۆچوونی وایه ئه‌مریكا جێگره‌وه بۆخۆی ئاماده ده‌كات و به‌و ئاساییه ده‌ستبه‌رداری عێراق نابێت، ئه‌و ده‌ڵێت: «ساڵێكی تر ئه‌مریكا پاشه‌كشه ده‌كات پێویسته وڵاتێكی تر هه‌بێت رۆڵی ئه‌و ببینێت، ئه‌ویش توركیایه ده‌بینین توركیا له‌وسه‌ری عێراق له به‌سره كونسوڵگه‌ریی خۆی ده‌كاته‌وه، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌غداو موسڵ و هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش واته توركیا ئاماده كراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش ده‌یانه‌وێت باڵیۆزخانه له به‌غدا بكه‌نه‌وه، بۆیه سعوودیه پێشوازیی له كورد‌و سوننه‌و شیعه‌یش ده‌كات، ئێمه له لوبنان شه‌ڕی سوریا و ئێران و ئه‌مریكا و سعوودیه‌مان بینی، له‌هه‌مان كاتدا شه‌ڕی سعوودیه‌و ئێران له فه‌له‌ستین ده‌بینین، له یه‌مه‌ن شه‌ڕی سعوودیه‌و ئێران ده‌بینین، كه‌واته پێیوسته لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌رچی زووتره حكومه‌تێكی بنكه فراوان پێك بێنن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه سووته‌مه‌نی ململانێكان»، فوئاد مه‌عسووم كورد به بێلایه‌ن ده‌بینێت و رای وایه كورد به چاوی كه‌سیانه‌وه ته‌ماشای ئه‌وی دیكه‌ی نه‌كردووه، «كورد نه به چاوی ئه‌مریكا ته‌ماشای ئێرانی كردووه، نه به چاوی ئێرانیش ئه‌مریكای هه‌ڵسه‌نگاندووه، ئێمه پێویستمان به په‌یوه‌ندیی هه‌یه، ته‌وازن راده‌گرین».
پێكهێنانی حكومه‌ت
سه‌رجه‌م لایهنهبراوهكان ئه‌وه ده‌زانن كه پێویستیان به هاوپه‌یمانیی یه‌كتر هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان رێگریی زووتهواوكردنی دهستبهندییهكانه، عه‌بدوڕڕه‌حمان سدیق له‌وباره‌یه‌وه بۆچوونی وایه دوور نییه ئه‌سپه ره‌شه‌كه پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران مسۆگه‌ر بكات، ناوبراو به رۆژنامهكهمانی وت: «ئه‌مجاره حكومه‌ت پێك ده‌هێنرێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه مالیكی و عه‌للاوی كه‌سیان نه‌بنه سه‌رۆكوه‌زیران، ده‌سته‌واژه‌یه‌كی سیاسییمان هه‌یه ده‌ڵێت له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر دوو هێز له یه‌ك نزیك بن كه‌سیان به‌وی دیكه قایل نه‌بن بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دیكه هه‌یه پێ ده‌ڵێن: كاندیدی ئهسپهڕهشهكه، ئه‌سپی ره‌ش به‌و كاندیده ده‌وترێت كه له لایه‌نێكی سێیه‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وانه‌یه سه‌رئه‌نجام كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران له لیستی ئیئتیلافی نیشتمانی ده‌ربكه‌وێت»، چاودێرانی ره‌وشه‌كه پێیان وایه حكومه‌ت ده‌بێت هاوبه‌شی بێت ده‌نا بارودۆخی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕی تائیفی و رووداوهتاڵهكان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، له‌م رووه‌وه سه‌لام عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: «كه‌س حه‌زف نه‌كرێت و حكومه‌تێكی نیشتمانی بنكه فراوان بێت باشتره، با نه‌بێته حكومه‌تێكی تائیفی وه‌ك ئه‌وانی پێشوو كورد و شیعه رۆڵیان نه‌بوو له عێراقدا، كورد ده‌بێت بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكاته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی بیر له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بكاته‌وه، ئێمه دۆستی ئه‌مریكاین به‌ڵام دراوسێی ئێران و توركیاشین ده‌بێت كارێك بكه‌ین زیانی گه‌له‌كه‌مانی تێدا نه‌بێت»، به‌رپرسه باڵاكه‌ی یه‌كێتییش ئه‌و رایه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك فه‌رامۆش بكرێت دوور نییه تێكه‌ڵی گرووپه بهههڵستكارهكان نه‌بێت و دۆخی عێراق نهشێوێتهوه، «هیچ لایه‌نێك ناتوانێت به‌ته‌نیا حكومه‌ت پێكبێنێت به بێ هاوكاریی لایه‌نه‌كانی تر. بارودۆخی ئه‌وڕۆی عێراق ئه‌وه نییه هه‌ر لایه‌نێك بوو به ئۆپۆزسیۆن به شێوه‌یه‌كی ئوسولی و ره‌خنه‌ی بابه‌تییانه‌وه له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه كاره‌كانی راپه‌ڕێنێت، ره‌نگه له ئه‌نجامدا ببێته هاوكاری ئه‌وانه‌ی كه چه‌كیان هه‌ڵگرتووه» ئه‌مه ده‌قی بۆچوونه‌كه‌ی دوكتۆر فوئاد مه‌عسووم بوو، به گوێره‌ی یاسا و خوێندنه‌وه‌ی ماده ده‌ستوورییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی سیاسییانه‌ی عێراق حكومه‌ت به‌م زووییه پێكنایه‌ت، هه‌ریه‌كه له عهبدووڕڕهحمان سدیق و فوئاد مه‌عسووم پێیان وابوو دوومانگێكی دی حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت، به‌ڵام سه‌لام عه‌بدوڵڵا بۆچوونی وابوو زیاتر ده‌خایه‌نێت، ئه‌و وتی: «له‌م بارودۆخه‌ی عێراقی تێدایه ئه‌گه‌ر به پێنج شه‌ش مانگ حكومه‌ت ته‌شكیل بكرێت شتێكی باشه و بۆ وڵاتێكی وه‌ك عێراق ئاساییه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش دوا بكه‌وێت».
بڵاوکراوەتەوە لە بابه‌ت | لێدوانێک بنووسە
لێدوانێک بنووسە