ئه‌رێ به‌ڕاست تۆ سه‌رۆكی هه‌رێمیت؟!
ئاب 5, 2010 لە لایەن mtmana
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
جاران پیره‌پیاوه‌كان هێنده به شێوه‌یه‌كی گه‌وره ته‌ماشای سه‌رۆكه‌كانیان ده‌كرد كه به باوكی میلله‌ت ناویان ده‌بردن، بیرم دێت موناقه‌شه له نێوان پیاوه‌كاندا رووی ده‌دا كه ئه‌وكات من منداڵ بووم، ده‌یانوت نابێت سه‌رۆك له وڵاته‌كه‌ی خۆی ژن بهێنێت چونكه ئه‌و باوكی میلله‌ته‌و كچانی وڵاته‌كه‌ش وه‌ك كچی خۆی وان، ده‌بێت له وڵاتێكی دیكه ژنبهێنێت، یان ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی ببێت به سه‌رۆك ژن بهێنیت، ئه‌وان به‌و شێوه‌یه سه‌یری سه‌رۆكه‌كانیان ده‌كرد.
ده‌مه‌وێت لێره‌وه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ حاڵی ئێستا و بڵێم: كاك مه‌سعوود بارزانی و مام جه‌لال تاڵه‌بانی كاتێك به ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان، یه‌كه‌میان بوو به سه‌رۆكی هه‌رێم و دووه‌میش به ئیستیحقاقاتی هه‌ڵبژاردن بووه سه‌رۆككۆماری عێراق، ئیدی له دیدی هاووڵاتییانه‌وه ئه‌مانیش بوونه باكی میلله‌ت و له‌سه‌ریان واجب بوو به یه‌كچاو ته‌ماشای میلله‌ته‌كه‌یان بكه‌ن، جیاوازیی و نادادگه‌ریی له نێوان رۆڵه‌كانیاندا نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا وابووه؟ ئایا توانییان به ئێمه‌ی گه‌ل بسه‌لمێنن كه به‌ڵێ وایه؟ من نامه‌وێت بڕۆمه سه‌ر باسی جیاكاریی له خزمه‌ت و ئیمتیازات و ئه‌وانه‌ی چه‌ندێكه رۆژنامه‌كان ئه‌وه‌نده‌یان باس كردووه بووه‌ته حیكایه‌تی مێش.
با یه‌ك دوو نموونه‌ی راشكاوانه بهێنینه‌وه و به زمانی گوڵ چه‌پكێك ره‌خنه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ین، ئیدی ئه‌گه‌ر لاسكی گوڵهكهشمان دڕكی پێوه‌بوو، ئه‌وه حاڵه‌تێكی ئاسایی هه‌ندێك گوڵه، به‌نده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسم و وه‌ك هه‌ژاری موكریانی ده‌ڵێت: “ئه‌هلی ته‌قه‌ڵ”م، هه‌ر له روانگه‌ی بواره‌كه‌ی خۆمه‌وه یه‌ك دوو باس‌وخواس ده‌كه‌م، به‌رله چه‌ند مانگێك له 4/6/2010 بارزانی پیرۆزباییه‌كی گه‌رمی ئاڕاسته‌ی گۆڤاری (رامان) كرد به‌بۆنه‌ی یادی پازده‌ساڵه‌ی ته‌مه‌نییه‌وه، رۆژی 29/7/2010یش بروسكه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاڕاسته‌ی رۆژنامه‌ی (ئه‌ڤڕۆ) كرد به‌بۆنه‌ی حه‌وتساڵه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌ویشه‌وه، به‌ر له‌ئه‌ویش تاڵه‌بانییش بۆ رۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ) هه‌مان ئاوی رشت، لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه بۆچی بروسكه ده‌نێرن، به‌ڵكو قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بۆچی ناینێرن، ناردن و نه‌ناردن، جێگه‌ی مشتومڕهكهیه، بارزانی بروسكه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی و تاڵه‌بانییش بۆ حزبه‌كه‌ی خۆی ناردووه‌و له‌و ناردنهدائازادیشن، سه‌رنجی من له‌سه‌ر ناوه‌كانیان نییه، به‌ڵكو تێبینییم له‌سه‌ر سیفه‌ته‌كانیانه كه داویانه‌ته پاڵ ناوه‌كانیان، یه‌كه‌میان سه‌رۆكی هه‌رێم و دووه‌میش سه‌رۆككۆماری عێراق، ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌وان بوونه سهرۆكههرێم و سه‌رۆككۆمار سوێندی یاساییان خوارد به یه‌كچاو سه‌یری گه‌ل بكه‌ن، جیاوازیی نه‌كه‌ن، به‌ڵام من ده‌پرسم ئه‌و هه‌موو رۆژنامه‌و گۆڤاره‌ی دیكه له كوردستان ده‌رده‌چن، چ حزبی، چ ئه‌هلی، ئه‌ی به‌ڕێزان بۆچی بۆ ته‌نیا جارێكیش پیرۆزباییهكتان ئاڕاسته‌ی ئه‌وان نه‌كرد، سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێزتدا رۆژنامه‌كه‌ی من (5 ـ 6) جار ساڵیادی هات و رۆشت، به‌ڵام نووكه قه‌ڵه‌مێكی ئێوه‌م نه‌بینی پیرۆزباییهكمان ئاڕاسته بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به كۆڵێك سهرنجیشهوه بوایه، یان بۆ هیچ رۆژنامه‌یه‌كی تریش.
خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش وه‌ك سه‌رۆكی حزبه‌كانی خۆتان بروسكه‌تان بنووسیبا كه‌س گله‌یی نه‌ده‌بوو، به‌ڵام له پای چی به ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كۆماره‌وه جیاوازییمان ده‌كه‌ن، بۆ رۆژنامه‌یه‌كی لۆكاڵی كه سه‌ر به حزبكهكهی خۆتانه پیرۆزبایی ده‌نێرن، به‌لام بۆ غه‌یری خۆتان هیچ نانووسن، هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌به‌ر ئاهی سوێنده‌كه‌ش بێت و بۆ ئه‌وه‌ی سوێندهكانی تریش نه‌كه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه تكایه وا مه‌كه‌ن.
بڵاوکراوەتەوە لە بابه‌ت | لێدوانێک بنووسە
لێدوانێک بنووسە